Sarp Özer
25 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی سوپای توركیا له ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا رێگه له چوونی تیرۆریستان بۆ ناوخۆی توركیا و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناو توركیا گرتووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستی كه‌وتوون، هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ساڵی رابردوو كرده تیرۆریستییه‌كان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا كه‌مبوونه‌ته‌وه.
له میانی ئه‌م هه‌شت مانگه‌دا له كاتێكدا کە ژماره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان زیادی كردووه، کەچی ژماره‌ی تیرۆریستییه له چالاكی خراوه‌كان كه‌مبۆته‌وه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تیرۆریسته كوژراوه‌كان بۆ كاریگه‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ده‌گێڕنه‌وه.
به‌رپرسه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كان بۆ سه‌ر ئامانجه‌كانی تیرۆر زیانگه‌یاندن پێیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی كرده‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ی سنوور به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی كانی ره‌ش و خواكورك به سه‌رچاوه‌ی ئه‌وه ده‌زانن كه رێگای له چوونی تیرۆریستان بۆ ناوخۆی توركیا و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ناو توركیا گرتووه.
- ئۆپه‌راسیۆنی گرنگ له ده‌ره‌وه‌ی سنوور
له ئاكامی یه‌كێك له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كاندا ئه‌ندامی كۆنسه‌ی رێبه‌ری كه‌جه‌كه كه یه‌كێكه له سه‌رده‌سته‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه، ئیسماعیل ئۆزده‌ن كه ناوی نهێنی "مام زه‌كی شه‌نگالی" بووه له چالاكی خرا.
ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی سوپای توركیا و میت له میانی "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی تیرۆر" به ناو ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه له چالاكی خرا كه یه‌كه‌م كرده‌ی تیرۆریستی له ١٥ی ئابی ١٩٨٤ ئه‌نجام داوه و هه‌موو ساڵێك په‌كه‌كه ئه‌و مێژووه وه‌ك ئامرازێكی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ خۆی به‌كارده‌هێنێت.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌ناوی دایكه نورجان كاراكایا و به‌درخان مسته‌فا كاراكایهی كۆرپه ته‌مه‌ن ١١ مانگیه‌كه‌ی كرا كه له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك كه له لایه‌ن تیرۆریستانی په‌كه‌كه چێندرابوو له قه‌زای یوكسه‌كۆڤای سه‌ر به پارێزگای هه‌كاری شه‌هید بوون.
- مشتومڕه‌كانی نێو ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی ته‌شه‌نه ده‌ستێنێت
به هۆی له‌ناوبردنی به‌ناو به‌رپرسه باڵاكانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئه‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا، رێكخراوی تیرۆریستی لاوازتر بووه. ئه‌مه‌ش مشتومڕی زۆری له‌نێو ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌دا لێكهوتۆتوه.
ئه‌ندامانی په‌كه‌كه یه‌كتری به به‌پرسیار ده‌زانن به‌رامبه‌ر ئه‌و زیانانه‌ی به‌ریان كه‌وتووه. مشتومڕی زۆر توند له نێوانیان روویداوه. ئه‌و تیرۆریستانه‌ی خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردۆته‌وه له كاتی گوته وه‌رگرتنیاندا دان به‌وه‌دا ناوه.
به‌پێی گوته‌كانی ئه‌و تیرۆریستانه به هۆی ئه‌و زیانه‌ی به‌ریان كه‌وتووه ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخواز ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه ئه‌وانه‌ی له گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لدا هاوكارییان كردوون ئه‌وانیان فرۆشتووه.