Muhammet Ali Kemal
21 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 22 نیسان 2016
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆكوەزیرانی توركیا ئەحمەد داودئۆغڵو وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە هەموو رۆژێك بەردەوام دەبن لە بنیاتنان، یەكخستنی شار، شارۆچكە و دڵەكان، راشیگەیاند ''كێ چی دەكات با بیكات، ئەگەر كەسانێك هەوڵی ئەوە بدەن لە رێگەی تیرۆرەوە تەڵە بۆ ئەم میللەتە بنێنەوە، ئەوا لێپرسینەوەكانی كە لەگەڵیاندا دەكرێت، دەیبینین. ئێمە ناوەستین. لەكاتێكدا كە بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە، رێگە نادەین رۆژەڤی ئەم میللەتە تەنها بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داگیربكرێت. هەم بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە و هەمیش وەك ئەوەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبین لە خزمەتكردن. چونكە ئەم نیشتمانە تەنانەت یەك خولەكیش كاتی نییە لەدەستی بدات''.
داودئۆغڵو لەكاتی دانانی دوایین بەشی پردی هەڵواسراوی پەڕینەوە بە كەنداوی ئیزمیتدا و هەروەها لە مەراسیمی كردنەوەی ئۆتۆبانی ئیستانبوڵ-بورسا-ئیزمیر و یەكتربڕی ئۆتۆبانی یاڵۆڤا/ئاڵتنۆڤا-بورسا/گەملیكدا، ئاماژەی بەوە كرد كە پردە هەڵواسراوەكە پرۆژەیەكی مێژووییە.
- ''ئەم نیشتمانە تەنانەت یەك خولەك كاتی نییە تا لەدەستی بدات''
ئەحمەد داودئۆغڵو ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە چەند هەفتەیەك لەمەوبەر دوایین بەشی پردی یاووز سوڵتان سەلیم دانراوە و رایگەیاند كە پردی یاووز سوڵتان سەلیم كە دەیانگوت ''نابێت. ناكرێت و ناهێڵین درووست بكرێت'' پلانمان وایە لە مانگی ئابی داهاتوودا بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان بیكەنەوە و گوتی:"ئەوان بەمەبەستی رێگریكردن دەكەونە رێگا، بەڵام ئێمە بۆ بنیاتنان، درووستكردن و ژیاننەوە''.
داودئۆغڵو راشیگەیاند ''كێ چی دەكات با بیكات، ئەگەر كەسانێك هەوڵی ئەوە بدەن لە رێگەی تیرۆرەوە تەڵە بۆ ئەم میللەتە بنێنەوە، ئەوا لێپرسینەوەكانی كە لەگەڵیاندا دەكرێت، دەیبینین. ئێمە ناوەستین. لەكاتێكدا كە بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە، رێگە نادەین رۆژەڤی ئەم میللەتە تەنها بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر داگیربكرێت. هەم بەرەنگاری تیرۆر دەبینەوە و هەمیش وەك ئەوەی ئەمڕۆ بەردەوام دەبین لە خزمەتكردن. چونكە ئەم نیشتمانە تەنانەت یەك خولەكیش كاتی نییە تا لەدەستی بدات''.