İlkay Güder,Ramal Abdullah Mahmood
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان زنجیره سه‌ردانه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی سوپاسكردنی هاووڵاتییان به‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران بۆ سه‌ركۆماری توركیا ده‌نگیان پێداوه له پارێزگای بایبورتهوه ده‌ست پێ ده‌كات كه به به‌ده‌ستهێنانی له سه‌دا ٨٢ی ده‌نگه‌كان توانی به‌رزترین رێژه له سه‌ر ئاستی توركیا له‌و پارێزگایه تۆمار بكات.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان توانی له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له سه‌دا ٨٢،١ی ده‌نگه‌كانی پارێزگای بایبورت به‌ده‌ست بهێنێت به دوای ئه‌ویشدا و له ریزی دووه‌مدا توانی له سه‌دا ٧٧،١ی ده‌نگه‌كانی پارێزگای گوموشهانه به‌رێته‌وه و هه‌روه‌ها به به‌ده‌ستهێنانی له سه‌دا ٧٦،١ی ده‌نگه‌كانیش پارێزگای ریزه له ریزی سێیه‌مدا داهات. له پارێزگای ترابزۆنیش له سه‌دا ٦٩،٤ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێنا.
ئه‌ردۆغان وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ركۆماری سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی له توركیا زنجیره سه‌ردانی سوپاسگوزاری بۆ پارێزگاكانی توركیا به‌هۆی متمانه‌دان پێی له بایبورتهوه ده‌ست پێ ده‌كات.
له‌م میانه‌یه‌دا رۆژی هه‌ینی ١٠ی ئه‌م مانگه سوپاسی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی بایبورت و گوموشهانه ده‌كات كه ده‌نگیان پێداوه و رۆژی شه‌ممه سه‌ردانی ریزه و یه‌كشه‌ممه‌ش سه‌ردانی ترابزۆن ده‌كات.
پێده‌چێت سه‌ردانه‌كانی سه‌رۆك ئه‌ردۆغان رۆژانی دواتریش به‌رده‌وام بێت.
له گشتپرسیهكهی ١٦ی نیسانی ٢٠١٧شدا به به‌ده‌ستهێنانی له‌سه‌دا ٨١،٧٠ی ده‌نگی به‌ڵێ دیسانه‌وه بایبورت له ریزی یه‌كه‌می ریزبه‌نده‌كه بوو.