Enes Kaplan
08 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند ''بابەتی عەفرین چارەسەردەکەین، ئیدلب-یش بە هەمان شێوە چارەسەر دەکەین و خوازیارین کە برا پەنابەرەکانمان دووبارە بگەڕێنەوە سەر خاک و ماڵ و حاڵی خۆیان. ئێمە لە دۆخێک‌دا نیین تا هەتایە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لەخۆبگرین. ئەوان خۆشیان دەیانەوێت هەرچی زووە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان''.
له 45ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی موختارهكاندا كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له كاتێكدا یه‌ك به یه‌كی ئه‌و تهلانهیان له‌ناوبردووه كه دانرابوون به مه‌به‌ستی سه‌رقاڵكردنی توركیا و ئاراسته‌كردنی سه‌رنج و وزه‌كه‌ی بۆ لایه‌كی دیكه، ئامانجه سهرهكییهكهشیان له‌باربردووه.
گوتیشی: "به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات یه‌كه‌م به‌ره‌نگاری كرده‌ییمان دژ به داعش و رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز ده‌ستپێكرد. نزیكه‌ی سێ هه‌زار داعشمان له‌ناوبرد. راعی، جه‌رابلوس، ئه‌لباب و دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌مان له‌و بواره كۆنترۆڵ كرد و 135 هه‌زار له په‌نابه‌ره سووریه‌كانی ناو توركیامان گه‌ڕانده‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان".
ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌و ناوچانه‌یان بنیاتناوه‌ته‌وه و سوپای ئازادی سووریا و سه‌ربازانی تورك ئاسایشیان ده‌سته‌به‌ركردووه و گوتی: "ئێستا ویستمان هه‌مان شت له عه‌فرین بكه‌ین. له ئێستادا له پشت ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینه‌وه چی هه‌یه؟ بابەتی عەفرین چارەسەردەکەین، ئیدلب-یش بە هەمان شێوە چارەسەر دەکەین و خوازیارین کە برا پەنابەرەکانمان دووبارە بگەڕێنەوە سەر خاک و ماڵ و حاڵی خۆیان. ئێمە لە دۆخێک‌دا نیین تا هەتایە سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لەخۆبگرین. ئەوان خۆشیان دەیانەوێت هەرچی زووە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. ره‌نگه به‌شێكی لێره بمێنێته‌وه ئه‌وه بابه‌تێكی جیایه، به‌ڵام با ئه‌و راستیه‌ش ببینین".