جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا بولەند ئارنج بەشداری پرۆگرامێكی تەلەڤیزیۆنی (CNN) تورکی کرد و ھەڵسەنگاندنێکی گشتی لە بارەی رەوشی سیاسی تورکیا کرد و باسی جەماعەتی فەتحوڵا گولەنی کرد.
لە بارەی ھەڵمەتی دژی گەندەڵی لە ١٧ کانوونی یەکەمی رابردوو ئارنج گوتی: "پێم وایە نەک فەتحوڵا گولەن، بەڵكو کەسێک یاخود وڵاتێک لە سەروی گولەنهوه ئەم پیڵانهی لە دژی حکومەتی تورکیا ئامادەکردبوو. ههرچهنده من ناوی ئەو وڵاتە نازانم، بەڵام ئەگەر بزانمیش ئاشکرای ناکەم. سهیری دۆسیهی ئەرگەنەکۆن بکەن, تا ئێستا ھیچ کەسێک لە بارەی ئەم رێکخراوە زانیاری بەرجەستەی نییە و یەکەم کەس یان سەرۆکی رێکخراوەکە دیارنییه. ئەگەر حکومەت\ رێو شوێنی پێویستی نەگرتبا بەر، ئیستا رەوشی تورکیا لە قۆناغێكی زۆر خراپدا دەبوو."
جێگری سهرۆكوهزیرانی توركیا لهبهردهوامی قسهكانیدا گوتی: "ھەموارکرنی یاسای دادوەر و داواکارن زۆر گرنگ بوو. ئامانجی ھەڵمەتی گەندەڵی روخاندنی حکومەتی تورکیا و لە کارخستنی پەرلەمانی تورکیا بوو، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. حکومەت کونترۆلی ھەموو ھەنگاوەکان دەکا و بۆ ئاساییکرنهوهی رەوشەکە ھەندێ ھەنگاوی دیکە دههاوێژێ. تورکیا خاوەنی یاسا و دەزگای دادەیه، ھەموو ئەنجامدهرانی ئەم پیڵانگێڕیە لە بەردەم دادگە کۆدەکەینەوە و لێپرسینەوەیان لهگهڵ ئەنجام دەدرێ."