کرکكالە
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەشیر ئاتالای دەربارەی گفتوگۆکان سەبارەت بەبەشی ناوخۆیی قوتابیان گوتی: "لەناو ئێمە برایەتیەکی جدی و مافی برا لەسەر برا و دۆستایەتی ھەیە. لەناو رێپێوانێکی ئەخلاقی، بۆ یەکتر بەوەفا و راستگۆین، تا کۆتایی گوزارشت لە بۆچوونی شەخسیمان دەکەین، بەڵام بۆ بەردەوامی ئەو بزوتنەوە پیرۆزە و دواڕۆژی تورکیا برایەتی، وەفا، راستگۆیی، دۆستایەتی لە بەرامبەر یەکتر دەپارێزین."
ئاتاڵای لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا کە لە باڵەخانەی کرکكالە سازکرابوو گوتی: "گرنگترین کار لەبارەی دەستوەرنەدان لە ئازادیەکانی تاک لەسەردەمی حکوومەتی AK بووە، مرۆڤ بە ئازادی و بە باوەڕی خۆی جا سەر بە ھەر ئەتنیکێک بێ و ھەر چۆنێک دەژی، رێز لە شێواز و چۆنیەتی ژیانی ئەو دەگرین."
ھەروەھا گوتی: "لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران قسە لەسەر ھەموو شتێ دەکەین. کەسانێک ھەن لە دەرەوە زۆر قسە ناکەن، بەڵام لەناو دەزگاکەمان یەکێکە لەوانەی زۆر قسە دەکات، بە راشکاوانە بۆچوونەکانی دەڵێ و دواتریش بڕیار دەدات. کۆنسەی باڵای بڕیاری ناوەندی MKYK بەرزترین ئۆرگانی پارتەکەمانە، لەوێش بەھەمان شێوەیە سنوور بۆ بۆچوونی کەس دانانرێت و گفتوگۆ و وتوێژی بەباشی دەکرێت. لەم دواییە ھەندێ شت دەرکەوتوون کە زۆر گەورە دەکرێن. من بەم شێوەیە سەیری دەکەم. لەناو پارتیمان، ھەندێک جار لەنێوان سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیر، ھەندێک جار لەنێوان دوو کەسی دیکە و ئێستاش لە نێوان سەرۆک وەزیر و جێگرەکەی جیاوازی بیروڕا ھەیە، ھەندێ وا تێدەگەن ئەوە لێکتێنەگەیشتن و کێشەیە و ھیوای خۆی لەسەر ئەمە بونیاد دەنێ. بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە."
بەشیر ئاتاڵای باسی پڕۆسەی چارەسەری کرد و گوتی: "سوورین لەسەر ئەو پڕۆسەیە. بە پشتیوانی خودا ئەو پڕۆسەی دەستی پێکردووە بەرھەمی دەبێت. پێویست ناکات کەس لە بیانوو بگەڕێت چونکە بیانوو ھەموو کاتێک دەست دەکەوێ. کۆمەڵگا چاوەڕوانیەکی گەورەی ھەیە بەتایبەتی لە رۆژھەڵات و باشووری رۆژھەڵات ھیوایەکی گەورە بونیادنراوە و ئەمەش وەک بەھار و ژیانێکی نوێ یە. ئیتر مرۆڤەکان تیرۆر ناخوازن. بە پشتیوانی خودا کۆمەڵگا بەردەوام دەبێت لەسەر پشتگیری ئەو پڕۆسەیە. کەس ناتوانێ بە ئاسانی پڕۆسەکە بۆ دواوە بگەڕێنێتەوە و گەر ھەوڵی واش بدا ئەوا خۆی لەناودەچێ."