Sangar Hamad Azeez
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە: "لەئێستادا گەمارۆی داعشمان داوە لەناوچەی ئەلباب. بەداخەوە هێزەکانی هاوپەیمانان ئەو بەڵێنانە ناگەیەننە سەر کە دەیدەن. بەڵێنەکان جیاوازن. بەڵام لە ئێستادا بابەتی جیا جیاهەن. ئەگەر بە هەرشێوەیەک بێت ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستی خۆمان. دوای ئەوەی بڕیارمان دا پاشکەزبوونەوە لەئارادانییە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەبارەی کۆبوونەوەکان سەبارەت بە ئاگربەستی سووریا: "کۆبوونەوەی جنێف بەداخەوە بە هەدەر رۆیی. هەرچەند دانیشتن ئەنجام درابێت بەداخەوە هیچ دەرئەنجامێکی لێنەکەوتەوە لە دوایین کۆبوونەوەدا بەرێز پوتین ئاستانای پێشنیازی ئێمە کرد. گوتی چۆن لەمە دەڕوانن. ئێمەش گوتمان بۆ هێمە هیچ کێشەیەکی نییە. گوتی کۆبوونەوەی لووتکەی ئاستانا لەگەڵ وڵاتانی هاوسنوور ئەنجام دەدرێت. ئێمەش گوتمان ئەگەر بێتو رێکخراوی تیرۆرستی بانگهێشتی کۆبوونەوەکە بکرێت، بە دڵنیاییەوە بە گەرمییەوە پێشوازی لە کۆبووونەوەکە ناکەین. لە ئێستاشدا وەزیری دەرەوەمان تاوتوێ باتەکان دەکات لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەکان".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات: "ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە سەرەتا دەیانگوت 'بەرەنگاربوونەوەمان دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش تاوەکو کۆتایی درێژەی دەبێت'. لەگەڵ ئەوەدا ئێمەیان بە پشتگیریکردنی داعش تۆمەتبار دەکرد. ئێستا گشتیان دیار نەمان. بە پێچەوانەوە پشتیوانی رێکخراوانی تیرۆریستی یەپەگە و پەیەدە و ھەروەھا داعشیش دەکەن. ئەمە بە ئاشکرا و بەروونی دیارە. لەوبارەیەوە گشت تۆماری وێنە و گرتەڤیدیۆکان لەدەستمانە بە بەڵگەنامەوە. ھەرچۆنێک بێت ئێمە کاری خۆمان دەکەین. شەھیدمان ھەیە و ناخمان دەسووتێت، بەڵام ئیتر بۆ دواوە ناگەڕێینەوە. چونکە خاڵی ناوچەی ئەمنی پاککراو لە تیرۆر جێبەجێ دەکەین".