Cankut Taşdan,reva haci
23 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە-AA
لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای توركیا بۆ سەر زاپ، مەتینا، ئاڤەشین، حەفتانین لە باکووری عێراق ٢١ تیرۆریست کوژران .
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی و لە هەژماری تایبەتی خۆیان زانیاریان لەو بارەیەوە بڵاو کردۆتەوەو ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ٢٠-٢٢ی کانوونی دووهەمدا لە ناوچەکانی حەفتانین، ئاوەشین، زاپ، مەتینا لە باکووری عێراق هێرشی ئاسمانیان ئەنجام داوە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا مۆڵگەو پێگەی چەکی رێکخراوە تیرۆریستیەکە لەناو براوە و ٢١ تیرۆریستی جوداخوازی چەکداریش کە لە ئامادەکاریدابوون بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەی بنکە سەربازییەکان، کوژراون.