Aynur Ekiz,Ramal Abdullah Mahmood
19 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن، له راگه‌یه‌نراوێكدا سه‌باره‌ت به لووتكه‌ی چوارقۆڵیی له‌باره‌ی سووریاوه، ئاشكرایكرد لووتكه‌كه رۆژی ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئیبراهیم كاڵندا هاتووه:
"به میوانداریی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و به به‌شداریی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی رووسیا، به‌ڕێز ڤلادیمیر پوتین، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، به‌ڕێز ئیمانوێل ماكرۆن و راوێژكاری كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ، به‌ڕێز ئه‌نگێلا مێركڵ، لووتكه‌ی چوارقۆڵیی رۆژی ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ له ئیستانبوڵ سازده‌كرێت".
"چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌میانی لووتكه‌كه‌دا سه‌رجه‌م ره‌هه‌نده‌كانی ناكۆكیی سووریا و له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه دۆخی مه‌یدانیی، رێككه‌وتننامه‌ی ئیدلب و پرۆسه‌ی سیاسیی تاوتوێبكرێن و رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌یی بۆ ناكۆكییه‌كان، بكرێت".