Abdullah Shukur
24 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2017
مەنیسا
سەرکۆکاری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ئەگەر داواکاری ھێنانەوەی لەسێدارەدان لە پەرلەمانی وڵاتەکەی پەسند بکرێت، ئەوا ئەویش وەک سەرکۆمار پەسندی دەکات. گوتیشی: "ئەگەر پێویست بێت لە ئێستاوە دەیڵێم، لەوانەیە بۆ ئەم داواکارییەش رێگای گشتپرسی بکەینەوە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە بەردەم پارێزگای مەنیسا وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئەو سیستەمەی کە ھەبوو وەڵامی ھیچ پێویستییەکی تورکیای ئێستا و کۆنی نەدەدایەوە. بەردەوام بوون لەگەڵ ئەم سیستەمە بە مانای خزاندنی تورکیایە بۆ نێو قەیران و شەڕکردن. کەسانێک دەڵێن کە ئەم سیستەمە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بە رێکوپێکی بەڕێوە دەچوو، ھیچ کێشەیەکی نەبوو، منیش دەڵێم ھونەری ئەمە لە سیستەمەکە نەبوو. ئێمە ئەم سیستەمەمان تەنھا بۆ گەلەکەمان دەوێت. دەمانەوێت تورکیا زوو بگاتە ئامانجەکانی خۆی".
ئەردۆغان رایگەیاند کە بۆ ھێنانەوەی سزای لەسێدارەدان پێویست بە گۆڕانکاری دەستوور بۆ ئەم مەبەستە دەبێت. گوتیشی : "لەو باوەڕە دام، داوای سزای لەسێدارەدان دەچێتە پەرلەمان. ھیوادارم کە لە پەرلەمان تێپەڕ دەبێت بێتە لای من و رەزامەندی لەسەر دەربڕم. بەڵام کێشەیەک پێویستی بە گۆڕانکاری دەستوورە. ئیدی لەھەمانکاتدا ١٦ی نیسان وەڵامگۆی ئەوەش دەبێت. لەپێناو ئەمەش لەوانەیە رێگە خۆش بکرێت بۆ ئەنجامدانی گشتپرسییەکی دیکە لە دۆخێکدا ئەگەر لە پەرلەمان داواکاری سزای لە سێدارەدان تێنەپەڕێنرا. دەمەوێت لەئێستاوە بەبیرتان بھێنمەوە داوای گشتپرسییەکی دیکە بکرێت بۆ گۆڕانکاری دەستوور. خوا یاربێت لەبەر ئەمەش دیسانەوە دەچینەوە بەردەم رای گەل".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە بەم سیستەمەی ئێستا بوونی ھەیە ئەوا تورکیا ناتوانێت بگاتە ئامانجەکانی خۆی و گوتی: "سیستەمی حکوومەتی سەرکۆماریمان بۆ داھاتووی وڵات و گەلەکەمان دەوێت. خەبات بۆ ئەوە دەکەین. ئەگەر باوەڕمان ھەبووایە بەوەی بەو سیستمەی ئێستا ھەیە تورکیا دەتوانێت بە ئامانجەکانی بگات و، ئەو کێشانە چارەسەر بکات کە لە کۆنەوە روویانداوە، دڵنیابن کە بچووکترین ھەنگاومان نەدەنا بۆ گۆڕینی دەستوور".
ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا گوتیشی: "کەسانێک دەڵێن 'لەکاتیکدا تورکیا ئەو ھەموو کێشەیەی ھەیە، لەبری ئەوەی ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بدرێت بۆچی ھەوڵدەدەن سیستەمی حوکمڕانی بگۆڕن؟' ئێمە بە تەواوی لەبەر ئەمە دەیگۆڕین. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تورکیا. بۆ ئەوەی نەبێتە باڵادەستی کەسەکان سیستەمی حوکمڕانی دەگۆڕین. گرێنتی ئاسایش و سەقامگیری کەسێکی دیاریکراو نین".