Muhammet Ali Kemal
15 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2016
ئیستانبوڵ
سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند كە توركیا بەبڕی دوو ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكەشی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی دەكات و گوتی: ''یەك ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار لەو پارەیە بۆ سكرتاریەتی گشتیی، ١٠٠ هەزار دۆلار بۆ كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ و ١٠٠ هەزار دۆلاری دیكە بۆ سندوقی هاوپشتیی ئیسلامی تەرخانكراوە''.
ئەردۆغان لەمیانی ''دانیشتنی پێشكەشكردنی كۆمەك بە رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی'' لە چوارچێوەی لووتكەی ١٣هەمینی رێكخراوەكە، گوتارێكی پیشكەش كرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەكرد كەوا چاوەڕوان دەكرێت كە رێكخراوێكی نێودەوڵەتی ئەو كارانەی دەكەوێتە سەرشانی بەشێوەیەكی تێروتەسەل و گونجاو جێبەجێ بكات بەڵام هەموو ئەمانە بەندە بە بوونی سەرچاوەی پێویست لەبەردەردەستیدا و رایگەیاند "لەمەشدا گرنگترین بابەت بریتییە لە بابەتی رسوماتەكان. لەوبارەیەشەوە، ئەو رسوماتانەی كە دراون و دەدرێن، دیاریكراون. بەڵام بابەتی ئەم كۆمەكانەش جێگەی باسن''.
سەركۆماری توركیا سەبارەت بەو هاوكاری و كۆمەكە داراییانەی وڵاتەكەی پێشكەشی رێكخراوەكەی دەیكات رایگەیاند ''پێم وایە بۆ ئەوەی ببێتە هاندانێك، هەر وڵاتێك كە كۆمەكی رێكخراوەكە دەكات، بێت و لێرە بڕی كۆمەكەكە روون بكاتەوە، ئەوا زۆر كاریگەری دەبێت. ئەو وڵاتانەش كە ناتوانن لە ئێستادا بڕی كۆمەكەكان رابگەیەنن و روونی بكەنەوە، ئەگەر بێت و لەماوەی سێ مانگدا یان دواتر بڕەكە بە رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی رابگەیەن ئەوا كارێكی زۆر زۆر باش دەكەن. چونكە رێكخراوەكەمان لەسەر بنەمای ئەو بوودجەیەی هەیەتی، كارەكانی ئەنجام دەدات. بوون و كۆكردنەوەی بوودجەیەك، دەبێتە هۆی هاندان بۆ كارەكان و چالاكییەكانی رێكخراوەكە لە داهاتوودا. توركیا بڕی دوو ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكەشی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی دەكات. یەك ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دۆلار لەو پارەیە بۆ سكرتاریەتی گشتیی، ١٠٠ هەزار دۆلار بۆ كۆمیسیۆنی مافەكانی مرۆڤ و ١٠٠ هەزار دۆلاری دیكە بۆ سندوقی هاوپشتیی ئیسلامی تەرخانكراوە''.