Muhammet Ali Kemal
12 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کوتوڵموش سەبارەت بە روونکردنەوەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی، رایگەیاند: ''ئەگەر بەراستیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و حکوومەتی ناوەندیی عێراق لەدژی داعش دەجەنگن، دەبووایە بەپەلەترین بابەتی رۆژڤ چەندین ساڵە رزگارکردنی مووسڵ بێت. تورکیا بۆ ئەو مەبەستە لەوێیە، بۆ ئەوەی پشتیوانیی دانیشتوانی مووسڵ بکات. بەڵام وەکو ئەوەی ئەمانە هیچ بوونیان نەبووبێت، هێنانە ئارای ئەم باسە ئەو گوتەیە دەهێنێتە بەرباس کە دەڵێ 'تەماشای ئەو کەسە مەکە کە قسە دەکات، تەماشای ئەوە بکە کە قسەکەی پێدەکات'. بەدڵنیاییەوە لەژێر کاریگەریی خەڵکانی دیکەدا و لەبەرئەوەی لەرووی سیاسییەوە ناتوانێت هیچ شتێک بڵێت، ئەم قسانە دەکات''.
| جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نومان كورتوڵموش:"ئه‌گه‌ر به‌ناوی رزگاركردنی مووسڵه‌وه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه بانگهێشتبكهن، ئه‌گه‌ر گرووپێكی تیرۆریستیی چه‌كداری دیكه بانگهێشتبكهن، ئه‌گه‌ر پێكهاته‌ی دیكه جگه له پێكهاته‌ی ره‌سه‌نی شاره‌كه بانگهێشتبكهن وه‌كو دومه‌ڵ، ئاشتی له عێراقدا ده‌سته‌به‌ر ناكات و كێشه‌ی مووسڵ چاره‌سه‌رناكات". |