Mazın Asad
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
ئەنقەرە
گرتەڤیدیۆکانی کامیراکانی چاودێری لە ھێرشەکانی سەر کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا و دەوروبەری لە شەوی ١٥ی تەمووزی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی بڵاو کرایەوە.
بۆردوومانکردنی فڕۆکەکانی جەنگی لە لایەن ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی بۆ سەر کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار و رێگریکردن لە ھاتنی ھاووڵاتیان بۆ کۆشکەکە، لە تۆماری کامیراکانی چاودێری بڵاو کرایەوە.
فڕۆکە جەنگییەکان و ھەلیکۆپتەرەکانی سەربازە کودەتاچییەکان بە نزمی لەسەر کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا فڕێن و ھێرشیان کردبووە سەر دەرگای پرۆتۆکۆڵ و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی بەردەم کۆشکەکە کە لە گرتەڤیدیۆکاندا تۆمار کراوە..
گرتەڤیدیۆیەکی دیکەش بڵاو کراوەتەوە کە بە ھەلیکۆپتەر ھێرش دەکرێتە سەر بینای سەرەکی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.
ھاوکات لە گرتەڤیدیۆییەکەدا گولەبارانکردنی پۆلیس و ھاووڵاتیان لەسەر ھەلیکۆپتەرەوە لە نێوان شەقامی ئاڵپارسڵان تورکەش و شەقامی سەرۆکایەتی کۆمار دەبیندرێت.
لە لایەکی ترەوە ساتەوەختی دەستگیرکردنی سەربازە کودەتاچییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی لە لایەن سەربازان و ھاووڵاتیانەوە لەو گرتەڤیدیۆییەدا دەبیندرێت کە لە ئەنجامدانی کاردانەوەی ھاووڵاتیان دەستگیر کران.