Abdullah Shukur
11 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2018
ئەلخەلیل - AA
چوار ھاووڵاتی فەڵەستینی بە فیشەکی پلاستیکی سەربازانی ئیسرائیل لە شاری ئەلخەلیلی کەناری رۆژئاوای ژێر داگیرکاری ئیسرائیل برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە شایەتحاڵانی ناوچەکە وەرگیراون، سەربازانی ئیسرائیلی بە گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی رووبەڕووی ئەو فەڵەستینییانە بوونەتەوە کە لە دژی داگیرکاری ئیسرائیل لە ناوچەی ئەلتەختەی ئەو شارە خۆپیشاندانییان ئەنجامداوە.
راشگەیاندرا کە چوار ھاووڵاتی فەڵەستینی بە فیشەکی پلاستیکی سەربازانی ئیسرائیل برینداربوون.