Mohammed Baqi Hussein
13 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2016
ئیستانبوڵ
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "له خه‌باتی ئاكپارتیدا كه له 2001ه‌وه دامانمه‌زراند و له 2002ه‌وه به‌بێ پچڕان به‌رده‌وامه، هه‌ر پێكه‌وه بووین. ئه‌گه‌ر ئه‌م پێكه‌وه‌بوونه نه‌بووایه كه بناغه‌كه‌ی باوه‌ڕ و وه‌فا و به‌ڵێنه، نه لهرووداوكانی 2007 و نه له‌رووداوه‌كانی 2013 و گه‌زی و 17 و 25ی كانوونی یه‌كه‌م و نه‌به‌رانبه‌ر داعش و په‌كه‌كه و نه‌به‌رانبه‌ر دوایین هه‌وڵی كوده‌تا له 15ی ته‌مووزدا ده‌مانتوانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان رزگاربكه‌ین. سوپاس بۆ خودا ئه‌م ستافه خاوه‌نی توانا و باوه‌ڕ و هێزی مه‌چه‌كه نه‌ك ته‌نها به‌رانبه‌ر پڕۆژه سیاسییه‌كان، به‌ڵكو به‌رانبه‌ر جه‌نگه مۆدێرنه‌كانیش".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له چالاكییه‌كی جه‌ژنه پیرۆزه‌دا كه له‌لایه‌ن وهقفێكهوه له‌ژێر ناونیشانی "79 ملیۆن له‌ژێر ئاڵایه‌كدا" رێكخرابوو گوتارێكی پێشكه‌شكرد و جه‌ژنه پیرۆزه‌ی له توركیا و جیهانی ئیسلامی كرد.
- په‌لاماره تیرۆرستییه‌كه‌ی وان
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی وانه‌وه رایگه‌یاند: ''لەیەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، ئەوانەی لە شاری وان هەزار کیلۆ بۆمبیان تەقاندەوە، درەنگ یان زوو لەو خوێنانەدا دەیانخنکێنین کە رشتویانە. ئەمە ئەملاولای ناوێ. تەنیا ئەوەی کەس ناتوانێت ئەم رۆژە پیرۆزانەی جەژنمان لێبکاتە ژەهر. ئەوانە بەخۆڕایی شەهیدنەبوون''.
ئه‌ردۆغان له گوتاره‌كه‌یدا باسی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی پارته‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی له رابردوودا هاتووه‌ته رێگه‌یان، كرد و گوتی:
"له‌خه‌باتی ئاكپارتیدا كه له 2001ه‌وه دامانمه‌زراند و له 2002ه‌وه به‌بێ پچڕان به‌رده‌وامه، هه‌ر پێكه‌وه بووین. ئه‌گه‌ر ئه‌م پێكه‌وه‌بوونه نه‌بووایه كه بناغه‌كه‌ی باوه‌ڕ و وه‌فا و به‌ڵێنه، نه لهرووداوكانی 2007 و نه له‌رووداوه‌كانی 2013 و گه‌زی و 17 و 25ی كانوونی یه‌كه‌م و نه‌به‌رانبه‌ر داعش و په‌كه‌كه و نه‌به‌رانبه‌ر دوایین هه‌وڵی كوده‌تا له 15ی ته‌مووزدا ده‌مانتوانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان و گه‌له‌كه‌مان رزگاربكه‌ین. سوپاس بۆ خودا ئه‌م ستافه خاوه‌نی توانا و باوه‌ڕ و هێزی مه‌چه‌كه نه‌ك ته‌نها به‌رانبه‌ر پڕۆژه سیاسییه‌كان، به‌ڵكو به‌رانبه‌ر جه‌نگه مۆدێرنه‌كانیش".