Hemin Hüseyin
22 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2018
هەولێر - AA
وەزیری گەشەپێدانی ئابووری و هاوکاری ئەڵمانیا، گێر مولەر و شاندێکی یاوەری گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لە لایەن وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان، عەلی سندی پێشوازی لێکرا
بڕیارە وەزیری گەشەپێدانی ئابووری و هاوکاری ئەڵمانیا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم تاوتوێی پرسی گەڕانەوەی کۆچبەران بکات و هاوکات سەنتەرێک لە هەولێر دەکاتەوە.
وەزیری گەشەپێدانی ئابووری و هاوکاری ئەڵمانیا، گێر مولەر بڕیارە لە شاری هەولێر سەنتەرێک بکاتەوە بەناوی سەنتەری کار و کۆچ و تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگا. ئامانج لە کردنەوەی ئەم سەنتەرەش ناردنەوەی کۆچبەرانی هەرێمی کوردستانە لە وڵاتی ئەڵمانیا.
بەپێی زانیارییەکان وەزیری گەشەپێدانی ئابووری و هاوکاری ئەڵمانیا، گێر مولەر بۆ ماوەی سێ رۆژ لە هەولێر دەمێنێتەوە.
وەزیری گەشەپێدانی ئابووری و هاوکاری ئەڵمانیا، گێر مولەر چەند جارێک سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە و دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەریش ئەمە یەکەمین جارە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.