Abdullah Shukur
02 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 02 ئادار 2019
ئەنقەرە
وەزیری بەرگریی تورکیا، خوڵوسی ئاکار لەبارەی ئامادەکارییەکانی سوپای تورکیا بەمەبەستی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر پێگەکانی تیرۆر لە منبج و رۆژھەڵاتی فوڕات گوتی: "ئامادەکارییەکانی خۆمان کردووە. لەسەر رێنمایی سەرکۆمارمان، لە کات و شوێنی خۆی ئەوەی پێویست بێت ئەنجام دەدرێت".
خوڵوسی ئاکار لەبارەی پێگەکانی تیرۆر لە منبج و رۆژھەڵاتی فوڕات گوتی: "ھیچ کەسێک گومانی لەوە نەبێت. بە ھیچ شێوەیەک ئاسایشی وڵاتەکەمان ناخەینە مەترسییەوە".