Hemin Hüseyin
27 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2018
ھەولێر-AA
له هه‌رێمی كوردستان لە کاتژمێر ٩ و ٢٢ خوولەک مانگ ده‌ركه‌وت و دواتر له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات، هێواش هێواش ره‌نگی زه‌ردی به‌ره‌و ره‌نگی سوور گۆڕا بۆ ئه‌و شێوه‌یه‌ی مانگی خوێناوی ناسراوە و ئەمەش دەبێتە درێژترین مانگگیرانی خوێناوی لە سەدەی ٢١دا.
پێشتریش کارگێڕی نیشتمانی ئەمریکا بۆ کەشتیوانی ئاسمانی و بۆشایی ئاسمان رایگەیاندبوو کە مانگ گیرانەکە لەو کاتەدا روودەدات کە ھەسارەی زەوی دەکەوێتە نێوان خۆر و مانگ و سێبەری زەوی بۆ ماوەی یەک کاتژمێر و ٤٣ خوولەک بە تەواوی رووی دەرکەوتووی مانگ دادەپۆشێت.
جگە لە باکووری ئەمریکا، لە بەشی ھەرە زۆری گۆی زەوی مانگ گیرانەکە دەبیندرێت و به‌پێی زانیارییه‌كانیش مانگگیرانه‌كه تا دوای كاتژمێر ١ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
له شاره جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م دیارده‌یه به جوانی بینرا و بووه جێی سه‌رنجی توێژه‌ران و میدیاكاران، خه‌ڵكی ئاساییش به گرتنی وێنه و سێڵفی له‌گه‌ڵ دیمه‌نی مانگگیرانه‌كه، تۆڕه كۆمهڵایهتییهكانییان ته‌نی.