Abdullah Shukur
03 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2016
ھەکاری
لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان ھێزەکانی ئەمنی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە لە شارۆچکەی شەمزینان، پێنج سەربازی سوپای تورکیا گیانیان لەدەستدا و شەش سەربازیش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییەكان، شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی پەکەکە و ھێزەکانی ئەمنی تورکیا لە ناوچەی ئاکتوتنی سەر بە شارۆچکەکە ررویداوە.
لەو شەڕ و پێکدادانەدا پێنج سەرباز گیانیان لەدەستدا و شەش سەربازیش برینداربوون. ھاوکات بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی گشتی ھەکاری گواسترانەوە.
ئۆپەراسیۆنێکی فراوان بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەکەدا دەستی پێکرد.