Abdullah Shukur
29 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "پێویستمان بە ئاراستەکردنی کەس نییە بەرامبەر ھەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق و سووریا. ھیچ بەرگەمان نەماوە. دەمەوێ ئەمەش بەم شێوەیە بزانرێ. ھەموو کەسێک پێگەی خۆی بزانێت. تورکیا بە درێژای ٩١١ کیلۆمەتر لەگەڵ سووریا و ٣٥٠ کیلۆمەتر لەگەڵ عێراق سنووری ھەیە. ئێمەش بێ وەلام نابین بەرامبەر ھەر ھەڕەشەیەک کە لەو وڵاتانەوە بۆمان دێت".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار گوتارێکی لە ٩٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیا پێشکەش کرد.
ئەردۆغان رایگەیاندووە کە تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر سەردەکەوێت. گوتیشی: "کەس گومانی لەوە نەبێت. پێویستمان بە ئاراستەکردنی کەس نییە بەرامبەر ھەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق و سووریا. ھیچ بەرگەمان نەماوە. دەمەوێت ئەمەش بەم شێوەیە بزانرێت. ھەموو کەسێک پێگەی خۆی بزانێت. تورکیا بە درێژای ٩١١ کیلۆمەتر لەگەڵ سووریا و ٣٥٠ کیلۆمەتر لەگەڵ عێراق سنووری ھەیە. ئێمەش بێ وەلام نابین بەرامبەر ھەر ھەڕەشەیەک کە لەو وڵاتانەوە بۆمان دێت".