Abdullah Shukur
18 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ئەریک پاھۆن، رایگەیاند کە سەربازانی تورکیا و ئەمریکا بە "ھەماھەنگی" یەکتری بەڵام بە شێوەیەکی "سەربەخۆ" دەستیان بە چالاکییەکانی گەڕان و دەورییە لە شارەدێی منبج-ی باکووری سووریا کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پاھۆن بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ھەڵسەنگاندنی بۆ دوا پێشھاتەکانی منبج کرد.
پاھۆن رایگەیاند "یەکینەکانی سوپای ئەمریکا و تورکیا لە ١٨ی حوزەیران لە چوارچێوەی نەخشە رێگای منبج بە "ھەماھەنگی" یەکتری بەڵام بە شێوەیەکی "سەربەخۆ" دەستیان بە چالاکییەکانی گەڕان و دەورییە لە شارەدێی منبج-ی باکووری سووریا کردووە".
پاھۆن راشیگەیاند کە سەقامگیری منبج لە رووی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لە رۆژھەڵاتی سووریا زۆر گرنگە. گوتیشی: "چالاکییەکانی گەران و دەورییەی ھاوبەش، بەشێکە لە پەیوەستەیی ئەمریکا بە تورکیا وەک ھاوپەیمانێکی نێو ناتۆ".
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی ئەمرۆِ لە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، "لەچوارچێوەی نەخشە رێگای منبج و رێکاری ئەمنی کە پێشتر رێککەوتنی لەسەر کرابوو، سوپای تورکیا و سوپای ئەمریکا بە ھاوبەشی چالاکی گەڕۆکیان لەمڕۆ بەدواوە لە ھێڵی نێوان ناوچەی قەڵغانی فورات و منبچ دەستپێکردووە".
نەخشە رێگای منبج لە نێوان ئەمریکا و تورکیا
ئەمریکا و تورکیا، گەیشتبوونە رێککەوتنێک لەبارەی دەرکردنی یەپەگە/پەکەکە لە منبج کە دەکەوێتە رۆژئاوای رووباری فوڕات لە باکووری سووریا.
ھەروەھا وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و ھاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ لە ٤ی حوزەیرانی رابردوو لە کۆبوونەوەیەکدا نەخشە رێگایەکیان بەمەبەستی دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە شارۆچکەکە پەسند کردبوو.