Sarmand Hameed
28 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2018
بەغدا - AA
فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق رایگەیاند، شەش فڕۆکەی جەنگی جۆری "T-50"ی لە کۆریای باشوور وەرگرتووە.
فەرماندەیی هێزی ئاسمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، تیایدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو شەش فڕۆکەیە سێیەم کاروانە لە فڕۆکەی جۆری "T-50" لە کۆریای باشوورەوە بگاتە عێراق.
بەغدا لە ئاداری ساڵی ٢٠١٧، شەش فڕۆکەی دیکەی هەمان جۆری لە کۆریای باشوور وەرگرت کە بەپێی گرێبەستێک بەر لە پێنج ساڵ بۆ کڕینی٢٤ فڕۆکەی جۆری "T50" لەگەڵ سیئۆل واژووی کردبوو.
هەروەها لە مانگی ئاداری رابردوو، عێراق شەش فڕۆکەی دیکەی هەمان جۆری لە کۆریای باشوور وەرگرتبوو.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە وادەی وەرگرتنی دوایین کاروانی فڕۆکەکان لە کۆریای باشوور نەدراوە.
عێراق و کۆریای باشوور ساڵی ٢٠١٣ گرێبەستێکیان بۆ کڕینی ٢٤ فڕۆکە لە جۆری "T-50" بە بڕی ملیارێک و ١٠٠ ملیۆن دۆلار واژوو کرد کە بەپێی ناوەڕۆکی گرێبەستەکە دەبووایە سیۆل لە نیسانی ٢٠١٦ فڕۆکەکانی رادەستی بەغدا بکردبایە بەڵام بەغدا ئەوکات وەرگرتنی فڕۆکەکانی دواخست بەهۆی ئامادەنەبوونی بنکە سەربازییەکانی.