شاندێکی رووسی پرسی سووریا لەگەڵ ئەنقەرە تاوتوێ دەکەن
- نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رووسیا، ئەلێکساندەر لاڤرانتیەڤ و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی ڤەرشینین لە شاری ئەنقەرە پایتەختی تورکیا لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەدات ئۆنال کۆبوونەوە.
Moskova
مۆسکۆ - AA
نوێنەری تایبەتی سەرۆکی رووسیا بۆ کاروباری رووسیا، ئەلێکساندەر لاڤرانتیەڤ و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی ڤەرشینین لە شاری ئەنقەرە پایتەختی تورکیا لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەدات ئۆنال کۆبوونەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی بەرگری رووسیا بڵاوکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باسی دواپێشھاتەکانی سووریا کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا، تاوتوێی پێشھاتەکانی ئێستای سووریا و دەستپێکردنی کارەکانی کۆمیتەی دەستوور کە ھەنگاوێکی گرنگە لە چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا و قۆناغی سیاسی و چەندین پرسی دیکە کراوە".
دوێنێ شاندێکی تورکیا کە پێکھاتبوو لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی، دەرەوە و سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە شاری مۆسکۆ پایتەختی رووسیا لەگەڵ بەرپرسانی رووسی لەبارەی پرسی سووریا کۆببوونەوە.