Abdullah Shukur
03 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند لە رۆژی ١١یەمینی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات تاکو ئێستا، ناوچەکانی عەرەب ئیزاح، ئەلفورسان، ئەلراعی، فڕۆکەخانەکانی ئیدالات، تەلیاح غەربییە و کوبا تورکمان لەلایەن یەکینەکانی سوپای سووریای ئازاد بە پشتیوانی ھێزەکانی ھاوپەیمانان کۆنترۆڵکراوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات بە ھاوبەشی سوپای تورکیا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەمەبەستی لەناوبردنی ھەڕەشەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە نزیک سنووری سووریا و تورکیا بەردەوامە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی خاڵی ٥١ی رێککەوتنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەرێوە دەچێت.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەشکراوە کە ئەو پێگانەی دڵنیا نەبوونە كە سەربە تیرۆریستانە بەھیچ شێوەیەک بۆردومان ناکرێت.