Abdullah Shukur
03 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە
راگەیەندرا کە لە شەڕ و پێکدادانی ئەمڕۆی نێوان ھێزەکانی ئەمنی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە، بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە ئامێرەکانی بێ تەل وەرگیراون، زیاتر لە ١٠٠ چەکداری پەکەکە کوژران و برینداربوون. ھاوکات کوژرا و بریندارنیش لە لایەن چەند گرووپێکی دیکەی پەکەکەوە بردراونەتە باکووری عێراق.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی تیمەکانی کەتیبەی یەکەمی کۆماندۆ بە پاڵپشتی ھێزەکانی ئاسمانی تورکیا لە چۆڵاییەکانی شارۆچکەی چوکورجا بەردەوامە و دوینێ ٦٣ چەکداری پەکەکە کوژران و برینداربوون.
ئەمڕۆش بە ھەمان شێوە ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکەدا بەردەوامە و پێگەکانی چەکدارانی پەکەکە بە مووشەک کراوەتە ئامانج. لەم شەڕ و پێکدادانەش، حەوت سەربازی سوپای تورکیا شەهید و ٢١ سەربازیش برینداربوون.
راشگەیەندرا کە لە شەڕ و پێکدادانی ئەمڕۆی نێوان ھێزەکانی ئەمنی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە، بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لە ئامێرەکانی بێ تەل وەرگیراون، زیاتر لە ١٠٠ چەکداری پەکەکە کوژران و برینداربوون. ھاوکات کوژرا و بریندارنیش لە لایەن چەند گرووپێکی دیکەی پەکەکەوە بردراونەتە باکووری عێراق.
راشگەیەندرا کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا، پەکەکە لە ماوەی یەک رۆژدا زۆرترین زیانی بەرکەوتووە بەراورد بە زیانەكانی لەم ساڵانەی دواییدا.