Dilşad Seyfeddin Ahmet
02 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 02 مای,س 2016
سلێمانی
لەو رێوڕەسمەدا كە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە بەشداری پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی شارەكە و سەرپەرشتیار و ئەندامانی تیمی تەندروستی بەشداری جەنگی دژی داعش ئامادەی بوون.
پارێزگاری سلێمانی ئاسۆ فەرەیدون لە گوتەیەكدا بۆ ئەندامانی تیمەكە گوتی: "ئەو تیمە گەیشتووە ئاستێك كە بوونەتە پشتیوانی تەندروستی تەواو بۆ پێشمەرگە كە بەبێ پشتیوانی و لەم قەیرانەدا خۆبەخشانە هاوكاری تەواوی هێزی پێشمەرگەی كوردستانن لە چارەسەركردن و پشتیوانی كردن و هاوكاری كردنیان".
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد، هەوڵیانداوە هاوكاری ئەو تیمانە بكەن لە دابینكردنی ئۆتۆمبێل و پێداویستییە تەندروستییەكانی تر تا بەشێوەیەكی باش كارەكانیان ئەنجام بدەن.
لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی سلێمانی میران محەمەد گوتی: "پێشتر بەردەوام بە ئاواتەوە بووین كە تیمێكمان هەبێت بۆ حاڵەتی كارەساتە سرووشتییەكان، بەڵام لەگەڵ دەستپێكردنی جەنگی داعشدا تیمەكە دروستبوو كە تیمێكی خۆبەخش بوو، ئێستاش بووەتە هێزێكی ئامادەكراو لەناو كەرتی تەندروستی كە بۆ هەموو شتێك ئامادەیە".
تیمە تەندروستییەكەی بەرەكانی جەنگ ماوەی دوو ساڵە و دوای سەرهەڵدانی جەنگی داعش دامەزراوەو لە بەرەكانی جەنگ لە كەركووك و گوڵاڵە بەشدارییان كردووەو لە 50 پزیشكی پسپۆڕ و كارمەندی تەندروستی پێكهاتوون.
سەرپەرشتیاری تیمەكە هاوژین عوسمان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "تیمەكەمان ماوەی دوو ساڵە دامەزراوەو نزیكەی 50 كەسین كە 14 ئەمبوڵانس و چەندین ئۆتۆمبێلی تری تەندروستیمان پێبووەو لە دوایین شەڕی ئازادكردنەوەی بەشیر ئامادەبووین، لەو شەڕەدا بەهاوكاری دەزگاكانی تری تەندروستی توانیومانە ئەو بەرەیەی شەڕ بەڕێوە بەرین و هیچ كارمەندێكی تیمەكانیشمان بریندار بووە".
ئەو ئاماژەی كرد بەوەی لە رۆژی گرتنەوەی بەشیردا ئەمبوڵانسەكانیان لە ناو بەشیرەوە بریندارەكانیان هێناوەتەوەو لە نزیك بەرەكانی شەڕەكەوە چارەسەریان كردوون، بۆ ئەو مەبەستەش پزیشك و دكتۆری پسپۆڕی جۆراوجۆریان لەگەڵدا بووەو توانیوانە لە بەرەكانی شەڕەوە چارەسەری تەواوی بریندارەكان بكەن.
رۆژی رابردوو دوای هێرشێكی بەرفراوانی هێزی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی داعش لە گوندی بەشیر ( پارێزگای كەركووك) توانرا ئەو گوندە لە دەست چەكدارانی داعش رزگار بكرێت.