Mazın Asad
18 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 19 تەمووز 2016
برۆکسل
سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ ئیدانەی ھەوڵی کودەتای کرد و پاڵپشتی خۆی لە دامەزراوە دیموکراتییەکانی تورکیا دووپاتکردەوە. گوتیشی: "تورکیا وڵاتێکی گرنگی ھاوپەیمان و ئەندامی ناتۆیە".
ستۆڵتنبێرگ دوای شکستھێنانی ھەوڵ کودەتا لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی و ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
سکرتێری گشتی ناتۆ لە راگەیەندراوەکەدا گوتی: "بەخوشحاڵییەوە دەڕوانینە ھەڵوێستی گەلی تورکیا و گشت پارتە سیاسییەکان و حکوومەتی ھەڵبژێردراو لە رێگەی دیموکراسی. گەلی تورکیا ئازایەتییەکی گەورەی نیشان دا".