Hemn Baban
08 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2017
هه‌ولێر-AA
دوو له ورچه‌كان به‌هۆی كه‌می ته‌مه‌نییانه‌وه بۆ كاتێكی دیكه ئازادكردنییان دواده‌كه‌وێت.
سه‌رۆكی رێكخراوی كوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژه‌ڵ دكتۆر سلێمان ته‌مه‌ر له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به دروست زانی و به پێویستیشی زانی خه‌ڵكانی دیكه ئه‌و هه‌نگاوه دووباره بكه‌نه‌وه له‌پێناو پاراستنی ژینگه‌ی كوردستان.
ئه‌و له‌وباره‌یه‌وه روونی كرده‌وه" گرنگه ژینگه‌ی كوردستان بپارێزرێت، ئازادكردنی ئه‌و ورچانه بۆ ژینگه‌ی خۆیان كارێكی زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌و ورچانه ماوهیهكییان ده‌وێت تا رادێن، چونكه ئه‌مانه ده‌مێكه له ژینگه‌ی خۆیان ده‌رهێنراون و له‌نێو خانوو و له‌سه‌ر چینمهنتۆ په‌روره‌ده كراون، هه‌روه‌ها فێری خواردنی ئاسان بوون، پێویستیان بهراهێنانهوهیه بۆ ئه‌وه‌ی خۆراكی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان په‌یدای بكه‌ن و به‌دواییدا بگه‌ڕێن، بۆیه ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌ك مه‌ترسیی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كانی نیشته‌جێ بوونی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌بێت".
رێكخراوی هاوكاری كوردی ئه‌مریكی ئه‌و ورچانه‌ی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست كه‌وتووه و له‌گه‌ڵ یه‌كێكیان كه له پارێزگای كهرکووکەوه هێناویه‌تی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به‌كارێكی مرۆڤانه داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت ژینگه‌ی مرۆڤ و ژینگه‌ی ئه‌و ورچانه جیاوازییان هه‌یه.