ئه‌نقه‌ره/ئیدلب - AA
پێشڕه‌وییه وشكانییه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د، ئێران و رووسیا له ئیدلب بێ گوێدانه رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا، بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی سه‌رهه‌ڵدانی له شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی گریمانه‌كراوی كۆچكردن به‌ره‌و توركیا و ئه‌ورووپا.
ئیدلب ده‌كه‌وێته باكووری خۆرئاوای سووریا له به‌رامبه‌ر پارێزگای هاتای له توركیا، هه‌ڵكه‌وتووه.
پارێزگای ئیدلب ١٣٠ كیلۆمه‌تر سنووری له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه و له خۆرئاواوه دراوسێی هاتایه له توركیا، له خۆرهه‌ڵاته‌وه حه‌له‌ب، له باكووری خۆرهه‌ڵاتیش دراوسێی شارۆچكه‌ی عه‌فرینی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌به، له باشوورییه‌وه حه‌ما و له باكووری خۆرهه‌ڵاتی لازقییه هه‌ن.
پارێزگاكه له‌سه‌ر رووبه‌ری شه‌ش هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه بنیاتنراوه، به‌ر له شه‌ڕی ناوخۆ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی دوو ملیۆن كه‌س بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه له شه‌ڕی ناوخۆدا كه له ئاداری ٢٠١١دا ده‌ستیپێكرد، بووه شوێنی پێكدادانی چڕ، ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س دابه‌زی.
- پێگه‌ی ئیدلب له شه‌ڕی ناوخۆی سووریادا
له ئاداری ٢٠١٥دا ئیدلب كه‌وته ده‌ست گرووپه چه‌كداره‌كانی دژی رژێم و هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، له‌و كاته‌وه تا ئێستا وه‌ك "قه‌ڵای ئۆپۆزسیۆن" ناسراوه.
به‌هۆی ئه‌وه‌ش كه ئیدلب ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری توركیا، به‌درێژایی شه‌ڕی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، ئه‌و پارێزگایه‌یه كه زۆرترین كه‌س كۆچی بۆ كردووه له ناوچه‌كانی دیكه‌ی سووریاوه.
له‌به‌ر هێرش و گه‌مارۆكانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و پشتیوانانیشی له سه‌رانسه‌ری وڵات، پارێزگاكه ملیۆنه‌ها كه‌سی سڤیلی له‌خۆگرتووه.
به‌پێی تۆماره لۆكاڵییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه سڤیله‌كان، له ئێستادا له ئیدلب دوو ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س له دانیشتوانه لۆكاڵییه‌كان و نزیكه‌ی ملیۆنێك و ٤٠٠ هه‌زار كه‌سی دیكه كه له ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكه‌وه كۆچیان كردووه، له ئیدلب هه‌ن.
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه رووسیا له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥دا هاته نێو شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوه، ئیدلب بووه ئامانجی هێرشه ئاسمانییه تونده‌كان.
له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانا له ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧دا، له نێوان توركیا، رووسیا و ئێران‌دا، وه‌ك یه‌كێك له‌و چوار ناوچه‌یه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان راگه‌یه‌نرا كه ببوونه گۆڕه‌پانی چڕترین پێكدادانه‌كان.
له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧دا له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانادا، توركیا له ئیدلب ١٢ خاڵی چاودێریی دامه‌زراند.
رژێم و پشتیوانانی سێ ناوچه‌كه‌ی دیكه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان (حومس، غوته‌ی خۆرهه‌ڵات و ده‌رعا-قونێتره)یان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت، و چوار ملیۆن سڤیل ئه‌گه‌رچی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بوو له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب له‌ژێر پارێزگاریی سوپای توركیاد، بمێننه‌وه، به‌ڵام رژێم و پشتیوانانی بێ حسابكردن بۆ رێككه‌وتنه‌كانی ئاستانا، به‌رده‌وامن له‌وه‌ی ئیدلب په‌لكێشی نێو تراژیدیا بكه‌ن.
له ئێستادا زیاتر له ملیۆنێك و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س، به‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له ئیدلب دابه‌شبوون، له هه‌زار و ٣٠٠ كه‌مپ كه ده‌كه‌ونه سه‌ر سنووری توركیا، ده‌مێننه‌وه.
- گرنگیی ستراتیژیی
ئیدلب له زۆر رووه‌وه به‌هۆی پێگه‌كه‌یه‌وه گرنگییه‌كی به‌رچاوی هه‌یه.
رێگای نێوده‌وڵه‌تیی M5 كه به شاره‌كه‌دا تێده‌په‌ڕێت، هه‌ریه‌ك له توركیا، سووریا و ئوردن پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. له‌نێوخۆی سووریاشدا ئیدلب وه‌ك ده‌روازه‌ی وڵات به‌ڕووی ده‌ریای سپی‌دا ده‌ناسرێت و دراوسێی هه‌ریه‌ك له پارێزگاكانی لازقییه، حه‌ما و حه‌له‌به.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیلدب دراوسێی لازقییه‌یه كه به قه‌ڵا یان دڵی رژێمی ئه‌سه‌د داده‌نرێت و بنكه‌ی ئاسمانیی حمێمیم-ی رووسیی لێیه، پێگه‌ی ستراتیژیی ئیدلب به‌هێزده‌كات.
- دوایین پێشهاته‌كان
له‌دوای ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی رژێم به‌رده‌وام و زوو زوو ئاگربه‌ستیان پێشێلدهكرد، له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٧دا پرۆتۆكۆڵێكی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان توركیا و رووسیادا سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان واژووكرا. به‌پێی لێكتێگه‌یشتنه‌كه، به‌درێژایی هێڵه‌كانی پێشه‌وه، ناوچه‌ی له چه‌ك داماڵراو دامه‌زرێنرا، له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨‌دا هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن چه‌كه قورسه‌كانیان له‌و ناوچه‌یه برده ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌رچی بۆ ماوه‌یه‌ك هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم و رووسیا وه‌ستان به‌ڵام، دوای ماوه‌یه‌كی كورت، رژێم و گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، سه‌رله‌نوێ ده‌ستیان به هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی كه هیچ گرووپێكی چه‌كداری لێ نییه و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی سڤیلهكانه، كرده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤ له سووریا له‌و كاته‌وه‌ی كه لێكتێگه‌یشتنه‌كه واژووكراوه، زیاتر له هه‌زار و ٣٠٠ سڤیل له هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم و رووسیادا كوژراون.
له ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س له‌و ناوچانه‌وه كه ئامانجی هێرشه چڕهكانن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه تاراده‌یه‌ك ئارامن، به‌تایبه‌ت بۆ نزیك سنووری توركیا، كۆچیانكردووه.
ته‌نها له سه‌ره‌تای مانگی رابردووه‌وه تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ناچار به ده‌ربه‌ده‌ربوون كراون گه‌یشتووه‌ته ٢١٥ هه‌زار كه‌س.
- "٢٢٥سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ٧٤یان مناڵن"
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی سه‌باره‌ت به ده‌ستوه‌ردان له سووریا، محه‌مه‌د حه‌لاج كه ناوه‌نده‌كه‌ی زانیاریی له‌باره‌ی دهربهدهربووهكانی ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ئیدلب كۆده‌كاته‌وه، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگه‌یاند: "دانیشتوانی ئیدلب رۆژگارێكی سه‌خت به‌ڕێده‌كه‌ن. قۆناغه‌كه زۆر خراپه. هێزه‌كانی رژێم ده‌ستیان به پێشڕه‌ویی له وشكانییه‌وه كردووه. رووسه‌كان له ئاسمانه‌وه بۆردوومان ده‌كه‌ن. هێرشه‌كان له مانگی كانوونی یه‌كه‌مدا گه‌یشتنه لووتكه. له‌و ناوچانه‌ی كه هێرشه‌كان به چڕیی ئه‌نجامده‌درێن، نزیكه‌ی ٣٥٠ هه‌زار سڤیل ده‌ژیان".
محه‌مه‌د حه‌لاج تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نیگه‌رانن له ئۆپه‌راسیۆنه وشكانییه‌كان و رایگه‌یاند:
"له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆچ ده‌كه‌ن زیادده‌كات. سه‌دان هه‌زار سڤیلی دیكه ناچار به كۆچكردن ده‌كرێن. له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه تا ئێستا ٢٢٥ سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ٧٤یان مناڵن. له مه‌عره‌ت نو‌عمان سه‌دان خێزان داوای ده‌ربازبوونی به‌په‌له ده‌كه‌ن. فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا ده‌روازه‌كانی ده‌ربازبوونی به‌په‌له به ئامانج ده‌گرن".
- له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا ٣٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه
له ئه‌نجامی هێرشه به‌رده‌وامه‌كان رژێم و پشتیوانیكارانی كه له ماوه‌ی رابردوودا هێرشه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه، به‌شێكی زۆری دانیشتوان، ناچاربوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ربه‌ده‌ربوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له كه‌مپه‌كانی سه‌ر سنووری توركیادا جێگه‌یان نابێته‌وه، له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا، له بهردهڵانهكان و ژێر دره‌خته‌كانی زه‌یتوندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، به‌هۆی به‌رده‌وامیی هێرشه‌كانه‌وه، دانیشتوان به‌رده‌وام روو له ناوچه‌كانی نزیك سنووری توركیا ده‌كه‌ن.
رژێم به‌پشتیوانیی گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و هێزه تایبه‌تە رووسه‌كان له وشكانیی و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا له ئاسمانه‌وه، له رۆژی ٢٠ی كانوونی یه‌كه‌مه‌وه تا ئێستا ٣٥ ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.
به‌رده‌وامیی پێشڕه‌ویی رژێم له وشكانییه‌وه، بووه‌ته هۆی فراوانبوونی نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵكوژكردنی سڤیله‌كان و گه‌وره‌بوونی شه‌پۆلی كۆچ.
news_share_descriptionsubscription_contact

