Sangar Hamad Azeez
26 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە -AA
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی ستایشی هەڵوێستی تورکیای کرد لەبەرامبەر ئەو گەمارۆ ئابوورییەی کە ئەمریکا بەسەر وڵاتەکەی سەپاندووە.
بەگوێرەی روونکردنەوەیەک کە لە ماڵپەری فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بڵاوکراوەتەوە، حەسەن روحانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی ئەنجامداوە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەردوو سەرکردە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە حەسەن روحانی لە پرسی رێککەوتنی ئەتۆمی و سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران، ستایشی هەڵوێستی تورکیای کردووە لەبەرامبەر وڵاتەکەی.
سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی سوپاسی قەتەری کردووە لەبەرامبەر پشتیوانیکردنی ئێران لەبەرامبەر ئەمریکا .
راشگەیەندرا کە حەسەن روحانی، ئالسانی بانگهێشتکردووە بۆ سێیەمین کۆبوونەوەی لووتکەی کۆڕبەندی گفتوگۆ و هاریکاری ئایا کە بڕیارە لە تاران بەڕێوەبچێت.