Rewa Mahmut Hasan
05 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا دوای نوێژی جەژن باس لە کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی خۆی و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین کرد و گوتی: "بەپێی ئەو چاوپێکەوتنەی وەزیری دەرەوەمان لەگەڵ بەڕێز لاڤرۆڤ لە سوچی، لە کۆتایی ئەم مانگەدا یان لە مانگی ئابدا، واتە پێش جی ٢٠ دەکرێت، چاوپێککەوتنێک ئەنجام بدرێت، هێشتا دیار نییە".
ئەردۆغان ئاماژەی بە پرسی میسر کرد و وەڵامی ئەو رەخنانەی دایەوە کە لە تورکیا دەگیرێت لەبارەی دەنگۆی دروستکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەو وڵاتە، لەکاتێکدا بە کودەتا هاتوونەتە سەر دەسەڵات و لەوبارەیەوە گوتی: "لە کاتی سەرکۆماری مورسی ھیچ وڵاتێک بەدەر لە تورکیا و قەتەر ھاوکاریی دارایی حکوومەتەکەی نەدەکرد بەڵام ھەمان ئەو وڵاتانەی کە ھاوکارییان نەدەکرد، ئێستا ھاوکاری دارایی جددی ئەم حکوومەتەی میسر دەکەن. ھاوکات سزای لەسێدارەدان بۆ مورسی و ھاوڕێیانی دەرکرا و بەشێکیش سزای ھەتا ھەتایان بەسەردا سەپێنرا. ئایا بەڵگەی ئەمە چییە؟ ئایا دەتوانن ئەمە بۆ جیھان روون بکەنەوە. بێگومان نەخێر ئێمە ناتوانین بەم جۆرە ستەمە بڵێین بەڵێ. چونکە لەگەڵ بنەمای ئێمە ناگونجێت".