Rewa Mahmut Hasan
07 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2016
ئیستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پیرۆزکردنی جەژنی رەمەزاندا، پەیوەندی بەهەریەک لە سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی، سەرۆکی نێجیریا محەمەد بوخاری، سەرکۆماری ئێندۆنیزیا جۆکۆ ویدۆدۆ، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس خالید مەشعەل و سەرکۆماری کازاخستان نورسوڵتان محەمەدەوە کردووەو جەژنی رەمەزانی لێ پیرۆز کردن.
لە پەیوەندیەکاندا سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستیەکەی ئیستانبوڵی کردوە و ئاماژەی بە گرنگی هاریکاری نێودەوڵەتی کردووە لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرەوە.
لای خۆیەوە خالد مەشعەل سەرەخۆشی لە ئەردۆغان کرد بۆ ئەو سەربازانەی کە لە گیرەسون لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرەکەدا گیانیان لەدەستدا.