Hemın Othman Mohammed,Rewa Mahmut Hasan
18 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
چاوه‌ڕوانییه‌كان له‌سه‌ر خولی دووه‌می ده‌نگدانه‌كانی په‌رله‌مانی توركیا چڕبووه‌ته‌وه بۆ گۆڕانكاری له ده‌ستووردا، كه رێگه له‌به‌رده‌م هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی یاسایی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌كاته‌وه كه دۆسیه‌یان له‌سه‌ره.
خولی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی گشتی په‌رله‌مانی توركیا له‌سه‌ر پرۆژه یاسای گۆڕانكاری له ده‌ستووردا سه‌باره‌ت به پارێزبه‌ندیه یاساییه‌كان كۆتایی هات.
دوای كۆبوونه‌وه‌كان، له سێ ده‌نگدانی نهێنیدا مادده‌كانی پرۆژه یاساكه به 348 ده‌نگ په‌سه‌ند كرا، یه‌كه‌مین مادده به 350 ده‌نگ و دووه‌مین مادده‌ش به 357 ده‌نگ په‌سه‌ند كرا. له كاتێكدا ده‌نگه‌كان 330 تێپه‌ڕاند كه سێ له‌سه‌ر پێنجه‌و پێویسته بۆ په‌سه‌ند كردنی پرۆژه بڕیاره‌كه، بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌بێت ده‌نگه‌كان 330-366 بێت.
له كاتێكدا تیشك خرابووه سه‌ر زیادبوونی ده‌نگه په‌سه‌نده‌كان له ده‌نگدانه‌كاندا، چاوه‌روانییه‌كان خراونه‌ته سه‌ر خولی دووه‌می ده‌نگدانه‌كان كه رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر گۆڕانكاری له ده‌ستووردا، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ئیسماعیل قەهرەمان خولی دووه‌می ده‌نگدانه‌كان به‌ڕێوه ببات.
خولی دووه‌می ده‌نگدانه‌كه له‌سه‌ر پرۆژه بڕیاره‌كه رۆژی هه‌ینی 20 ئایار به‌ڕیوه‌ده‌چێت. ئه‌نجوومه‌نی گشتیش به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر كاره‌كانی تا كاتی كۆبوونه‌وه‌كه له كاتژمێر 10ی رۆژی هه‌ینی و ته‌واوبوونی ده‌نگدانه‌كان. له‌و خوله‌دا ته‌واوی پرۆژه یاساكه و مادده‌كانی گفتوگۆیان له‌باره‌وه ناكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێشنیاری هه‌بێت تاوتوی ده‌كرێت. له خولی دووه‌میشدا سێ ده‌نگدانی نهێنی ئه‌نجام ده‌درێت، پاش مادده‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌م، ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوی پرۆژه بڕیاره‌كه ده‌درێت، ئه‌گه‌ر پرۆژه بریاره‌كه له 330 ده‌نگ كه‌متری هێنا ئه‌وا شكستدههێنیت.
ره‌نگه سه‌ركۆماری توركیا یاساكانی په‌یوه‌ست به گۆڕانكاری ده‌ستوور بنێرێته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكریته‌وه. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان یاسا گه‌ڕاوه‌كه به زۆرینه‌ی ده‌نگی ته‌واوی ئه‌ندامانی دوو له‌سه‌ر سێی (367) په‌سه‌ندی بكات، ئه‌وا ره‌نگه سهركۆمار یاساكه بخاته به‌رده‌م گه‌ل بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.
ئه‌و یاسایه‌ی له‌باره‌ی گۆڕانكاری ده‌ستوور كه به كه‌متر له ده‌نگی سێ له‌سه‌ر پێنجی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان (330)، یان كه‌متر له دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران (367) په‌سه‌ند ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌ركۆماره‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا به‌مه‌به‌ستی خستنه‌به‌رده‌م گه‌ل بۆ ده‌نگدان له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاوده‌كرێته‌وه.
لەکاتێکدا کە سەرکۆمار رەوانەی دەکاتەوە دەبێت دوو لەسەر سێی پەرلەمان کە ٣٦٧ کورسیە گۆرانکاری دەستووریی قبوڵ بکەن، دواتر لەلایەن سەرکۆمارەوە دەخرێتە گشتپرسیەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە ٦٦٧ دۆسیە لەسەر ١٣٨ پەرلەمانتاری هەیە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاساییان، لەوانە ٢٧ یان لەناو ئاک‌پارتی،٥١یان لە جەهەپەو ٥٠یان لەناو جەهەپەو ٩ یان لە مەهەپەدان.
دوای رێکخستنەوەکان لەماوەی ١٥ رۆژدا دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوودۆسیەی هەڵگرتنی پارێزبەندیەکان رەوانەی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن بۆ جێبەجێ کردنیان .
ئەوەی زانراوە کە هەڵگرتنی پارێزبەندی تەنیا رێگە خۆشکەرە بۆ کردنەوەی رێگەی دادگا لەبەردەم ئەو پەرلەمانتارانەدا نەک دوورخستنەوەیان لە پەرلەمانتارێتی.
ئەگەر ئەو پرۆژە بریارە تا رۆژی هەینی تەواو بکرێت، ئەوا رەوانەی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەییب ئەردۆغان دەکرێت بۆ نیشاندانی رەزامەندی لەسەریی.
ئەو بریارەی پەیوەستە بە ئەنجام دانی گشتپرسی لەبارەی هەمواریی دەستووریەوە، لەدوای ٦٠ رۆژ لە بڵاو کردنەوەی لە رۆژنامەی رەسمیدا،دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوەو لە رۆژی یەکشەممەی دوای ٦٠ هەمین رۆژی بڵاو بوونەوەیدا دەکرێت گشتپرسیەکە ئەنجام بدرێت.