ئەنقەرە
وەزیری وزەی تورکیا تانەر یڵدز لە کۆنگرەیه‌كی رۆژنامەوانیدا باسی سەردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ تورکیا و فرۆشتنی نەوتی کوردستان بۆ بازاری جیھان کرد و گوتی: "سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردی عێراق نێچیرڤان بارزانی و كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان زۆر بە ئەرینی بەرێوە چوو. پێشتر وەزیری نەوتی عێراق عەبدولکەریم لوعێبی سەردانی تورکیا کرد و رایگەیاند کە رۆژانە نزیکەی سەد ھەزار بەرمیل نەوت ھناردە دەکرێ و داھاتەکە بۆ بودجەی عێراق دەروات."
یڵدز له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا گوتی: "بەرێز بارزانی و وەزیری سامانه سروشتییه‌كانی عێراقی باکور ئاشتی ھەورامی له‌باره‌ی ناردنی نه‌وتی هه‌رێم كار ده‌كه‌ن. ئەگەر بڕی ھناردەکردنی نەوتی عێراقی باکور زیاتری سەد بەرمیل بێ, ئەوه‌ی دیکە دەبیتە داھاتی عێراقی باکور. ھەموومان دەزانن کە ئەمە کێشەیەکی نێوان ھەولێر و بەغدایە. ئه‌مه یەکێک لهورێگایانهیه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاساییبوونی ره‌وشی ئه‌منی و داهاتی عێراق هه‌یه. سەقامگیری لە ناوچەکە زۆر گرنگە. ھەر رۆژ لە سەرنووسی رۆژنامەی ئێمەدا کوژرانی دەیان عێراقی بڵاو دەبێته‌وه. نەوتی عێراقی باکور لە بازاری جیھاندا دەبیتە خاوەن جێگەیەک گرنگ."