ھەکاری
گوندی والتۆ کە ٤٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری هەکاری وە دوورە، جوتیارەکانی ئەو گوندە بە ھۆی ھێرشی کولەوە لە بارێکی خراپ دانە و رێگاکانی خۆپاراستنیشیان لە کولەکان، تا ئێستا بێ سوود بووە.
حەکیم ئەگە جوتیار لە گوندەکە بۆ رۆژنامەنووسەکان ئاشکرای کرد کە رۆژانی سەخت بەرێوەدەبەن و بۆ رەنگاربوونەوەی کولەکان رێگای سەرەتاییان گرتووەتە بەر.
ئەو هاووڵاتییە گوتیشی "کێشەی ئەمساڵمان گەورەیە، چەندین جارە زەویەکانمان بە ھۆی کولەوە بەرھەمی نابێ. تائێستاش ئەو رێگایانەی کە گرتوومانەتە بەر بۆ بەرانگاربوونەوەی کولەکان بێ ئەنجام بووە ە و داوا لە بەرپرسەکانی تورکیا دەکەین، رێگا چارەیەکی بنەرەتی بۆ ئەم کێشەیە بدۆزنەوە."
جەبار یاقوبۆغڵو یەکێکە لە جوتیارانی گوندەکە جەختی لەوە کردەوە کە، بە ھۆی ھێرشی کولەکانەوە ئەمساڵ حەفتەمین جارە زەویەکەی دەکێڵێتەوە، کولەکان بێجگە لەوەی زیان بە سەوزە و مێوەیان گەیاندووە، زیانیان بە شانە مێشەکانیش گەیاندووە.