Arbil
هه‌ولێر - AA
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نه‌ورۆز مه‌ولود رایگەیاند کە زۆر هه‌وڵیان داوه تاوه‌كو وه‌به‌رهێنه‌رێك هاوشێوه‌ی 120 مه‌تریی هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی 100 مه‌تریی سلێمانی ته‌واوبكات. نه‌ورۆز مه‌ولود له په‌راوێزی كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م پیشانگای گوڵ و باخچه له شاری هه‌ولێر كه ئه‌مڕۆ 11ی ئادار له پاركی شانه‌ده‌ر به‌ڕێوه‌چوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند باسێكی په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی و گوتی:
"به‌پێی پلانه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم له بوودجه‌ی 2019 كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین ئه‌و پڕۆژه ستراتیجییانه‌ی وه‌ستابوون و هه‌ندێكیش كه بوودجه‌یان بۆ داندرابوو و نه‌تواندرا جێبه‌جێ بكرێن كه بوودجه په‌سه‌ندكرا ئه‌وا ئه‌و پڕۆژانه ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه".
سه‌باره‌ت به مۆڵه‌تی دروستكردنی خانوو له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییانه‌ی كه دابه‌ش دوو کراون کە بە خانووی 100 و 125 مه‌تری ناسراون، نه‌ورۆز مه‌ولود گوتی: "مه‌به‌ست له‌و پرسه زیادكردنی رێژه‌ی سه‌وزایییە له هه‌رێمی كوردستان، رێنماییه‌كان رێگه‌یان به‌دابه‌ش دوو نه‌ده‌دا، هه‌موو نه‌خشه كه‌رتییه‌ك كه په‌سه‌ند ده‌كرێت ئیفرازاتی شوێنه‌كه چی 200 مه‌تری یان 300 مه‌تری یان زیاتر بێت دیاری ده‌كرێت، ئیدی پێشتر ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی ده‌درا زه‌وییه‌كان دابه‌ش دوو ده‌كرا و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر رێژه‌ی سه‌وزایی هه‌بوو و رێنماییه‌كانی پێشوترمان ئه‌كتیڤ كرده‌وه، چونكه ئه‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سه‌وزایی و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش ده‌كرد".
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی به‌شی سێیه‌می پڕۆژه‌ی 120 مه‌تری و تۆنێلی پیرمام رایگه‌یاند "به‌منزیكانه به‌شێكی تری 120 مه‌تری ده‌كرێته‌وه، هه‌رچی تونێلی پیرمام-ه ئه‌وا بڕیار بوو ئه‌م مانگه بكرێته‌وه، به‌ڵام به هۆی كه‌شوهه‌وا و بارانی زۆر كه‌مێك دواده‌كه‌وێت، ئه‌و تونێله زیاتر په‌یوه‌ندیی به پارێزگا و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌وه هه‌یه و ئه‌وان زانیاریی هه‌یه، به‌ڵام بۆ پڕۆژه‌ی 120 مه‌تری به‌زووترین كات ده‌كرێته‌وه، چونكه به‌س ورده‌كاریی كه‌می ماوه، به‌گشتی له‌و مانگه ده‌كرێته‌وه".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی 100 مه‌تریی سلێمانیش گوتی: "خه‌ریكین له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی پێ بكات و سه‌رقاڵی ته‌رخانكردنی بوودجه‌ین بۆی، زۆر هه‌وڵماندا وه‌به‌رهێنه‌رێك له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی و به‌قه‌رز وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ولێر بۆمان بكات، به‌ڵام هه‌ر له گفتوگۆداین، ئیدی كه بوودجه باش بووه پێشبینی ده‌كه‌م به بوودجه‌ی حكوومه‌ت ده‌ستی پێ بكرێته‌وه".
سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار لە هه‌رێمی كوردستان له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا رایگه‌یاند "رێژه‌ی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستان 17 له‌سه‌ده و به‌نیازیین بگه‌ینه ستانده‌ری جیهانی و زیادی بكه‌ین، سه‌رباری قه‌یرانی دارایی به‌شێك له شاره‌وانییه‌كان رێژه‌كه‌یان زیادكردووه و فشاریشمان خستووه‌ته سه‌ر پڕۆژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌وزاییان له 25 له‌سه‌د كه‌متر نه‌بێت".