Firdevs Yüksel
06 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٤٠ دۆلار و ٣٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٤٠ دۆلار و ٩٣ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٤٢ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٢،١٥ داشکانی بەخۆوەبینی و بەرمیلێک نەوت بە ٤٠ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە هەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی رۆژئاوای تەکساس ٣٧ دۆلار و ٩١ سەنت بوو.
بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بەتایبەت لە وڵاتانی ئەوروپا رێوشوێنەکانی خۆپارێزی توندکراونەتەوە، ئەمەش وای کردوە خواست لەسەر نەوت بە کەمی بمێنێتەوە.
بەهەمان شێوە رانەگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبووە.
لە لایەکی دیکەشەوە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی لیبیا، هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی رێژەی نەوت لە بازاڕەکان و کەمبوونەوەی نرخی ئەو سووتەمەنییەیە.