Khalid Mejdoub
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ١،٥ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەکاندا، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ بەڕێژەی ١،٥ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە چوار ھەزار و ٨٠ دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا بۆ دووبارە سەرھەڵدانەوەی ڕووبەڕوونەوە سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، دەگەڕێتەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئەمریکا زنجیرەیەک ھێرشی کردە سەر ئێران ئەوەش لە وەڵامی ئەو ھێرشانەی کە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کرانە سەر ژمارەیەک کەشتی بازرگانی لە گەرووی ھورمز.
ھاوکات سوپای پاسداران لە وەڵامی ئەو ھێرشانەدا، بە ئاراستەکردنی مووشەک و دڕۆن ھێرشی کردە سەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ژمارەیەک وڵاتی کەنداو.