Khalid Mejdoub
07 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2026
نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ١،١ لە سەدا و نرخی ئۆنسەیەکی زیو بەڕێژەی ٢،٥ لە سەدا بەرزبوونەوەیان تۆمار کرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا، نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ بەڕێژەی ١،١ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە چوار ھەزار و ٧٥٨ دۆلار.
ھەروەھا ھەر ئەمڕۆ، نرخی ئۆنسەیەکی زیو لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٢،٥ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە ٨٠ دۆلار.
ھەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆنسەیەکی پلاتنیۆم لە بازاڕەکاندا بەڕێژەی ٠،٩ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە دوو ھەزار و ٩١ دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخەکانی زێڕ، زیو و پلاتنیۆم لە بازاڕەکاندا بۆ ئەگەری گەیشتنی ئەمریکا و ئێران بە ڕێککەوتن، دەگەڕێتەوە.
دوێنێ چوارشەممە، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە واشنتۆن و تاران لە ڕێککەوتن بۆ کۆتاییھێنان جەنگ، نزیکبوونەتەوە.