At Ta mim
كه‌ركووك – AA
به‌تۆمه‌تی "كه‌مته‌رخه‌می" لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پۆلیس ده‌ستی پێ كردووه كه ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و دوو كێڵگه نه‌وتی بای حه‌سه‌ن-یان پێ سپێدرابوو كه رێكخراوی تیرۆیستیی داعش هێرشی كردبوونه سه‌ر.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك، كاوه غه‌ریب به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند به‌تۆمه‌تی "كه‌مته‌رخه‌می" لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك پۆلیس ده‌ستی پێ كردووه كه ئه‌ركی پاراستنی ئه‌و دوو كێڵگه نه‌وتییه‌یان پێ سپێدرابوو كه رێكخراوی تیرۆیستیی داعش هێرشی كردبوونه سه‌ر.
کاوە غه‌ریب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی هێزی پۆلیسی عێراقی ده‌ستی پێكردووه كه پاراستنی ئاسایشی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی بای حه‌سه‌نی له باكووری رۆژئاوای كه‌ركووك له ئه‌ستۆدا بووه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یش فراوان كراوه و ژماره‌یه‌ك له پۆلیسه ئه‌ركداریش ده‌گرێته‌وه.
له ئاكامی هێرشی داعش بۆسه‌ر دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی ناوی بای حه‌سه‌ن پۆلیسێك کوژرا و دووی دیكه‌یش برینداربوون.