Yasin Dikme
21 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2022
ئورفا – AA
ژماره‌یه‌ك له كچانی شارۆچكه‌ی حه‌ڕان سەربە پارێزگای ئورفا ده‌ستیان كردووه به دروستكردنی كه‌ره‌سته‌كانی یاریی منداڵان و دۆڵاب له داره وشكبووه‌كان و ته‌خته فڕێدراوه‌كان. ئه‌م كچانه به‌بێ به‌كارهێنانی هیچ جۆره مادده‌یه‌كی كیمیایی، بۆیه و رۆنی بریسكهدهرهوه ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ی دروست ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌ن به دیاریی بۆ قوتابییان.
زه‌ینه‌ب یڵدز كه مامۆستای خوله‌كه بووه، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه له میانی خوله‌كه‌دا، كاتێكی خۆشیان به‌سه‌ر بردووه، هه‌روه‌ها رۆڵیان هه‌بووه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.
زەینەب یڵدز به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كچان گرنگییه‌كی زۆریان به كۆرسه‌كه داوه، گوتی: "له داره وشكبووه‌كان و ته‌خته فڕێدراوه‌كان یارییه‌كانی وه‌ك ئۆتۆمبێل، كه‌روێشك و كیسه‌ڵ بۆ منداڵان دروست ده‌كه‌ین. دیزاینهكانیشیان هی خۆمانه. ئه‌مانه ده‌كه‌ین به دیاریی بۆ منداڵان. به‌شێوه‌ی ته‌واو ئۆرگانی ئه‌م كه‌ره‌ستانه دروست ده‌كه‌ین و هیچ مادده‌یه‌كی كیمیایی تیادا به‌كار ناهێنین. بۆیه هیچ مه‌ترسییه‌كیان نییه. هه‌ندێكجار داواكاری بۆ كڕینی كه‌ره‌سته‌كان دێت و ئێمه‌یش هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین. ئه‌و دۆڵابانهی دروستیشیان ده‌كه‌ین بیریان لێ ده‌كه‌ینه‌وه كه بۆ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت ره‌وانه‌یان بكه‌ین".
فاتمهگول كایاڵی كه ته‌مه‌نی ١٥ ساڵه و به‌شداری له خوله‌كه‌دا كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نزیكه‌ی یه‌ك مانگه له بنكه‌ی هاریكاریی ژنان كار ده‌كات.