واشنتۆن
داهاتی چاره‌كی یه‌كه‌می 2015ی فه‌یسبووك كه یه‌كێكه له به‌ربڵاوترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی له جیهاندا به به‌راورد به هه‌مان قۆناغی ساڵی رابردوو %42 زیادی كردووه و به‌رزبۆته‌وه بۆ 3 ملیار و 54 ملیۆن دۆلار.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه دوای داخستنی بۆرسه‌ی نیویۆرك بڵاوكرایه‌وه، فه‌یسبووك له چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا كه 31ی ئاداری 2015 ته‌واو بوو، داهاتی 3 ملیار و 54 ملیۆن دۆلار بووه، له‌گه‌ڵ 512 ملیۆن دۆلار قازانجی ته‌واوی ده‌ست كه‌وتووه. چاوه‌ڕوانی بازاڕه‌كانیش بۆ به‌شی كۆمپانیاكه له چاره‌كی یه‌كه‌مدا 0.4 دۆلاریان وه‌ك قازانج پیشبینی كردبوو كه تێكڕا ده‌یكرده 3 ملیار و 56 ملیۆن دۆلار.
به‌م شێوه‌یه‌ش، داهاتی كۆمپانیاكه به به‌راورد به پار ساڵ %42 زیادی كردووه و قازانجی ئاشكراشی %20 كه‌می كردووه. هاوكات به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار، كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی داهاتی فه‌یسبووك له خوار چاوهڕوانیهكانه.
كۆمپانیای ناوبراو، له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی به‌رزی و نزمی به‌های دراوی له‌سه‌ر داهاته‌كه‌ی نه‌خستۆته‌ڕوو به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه داهاته‌كه به به‌راورد به هه‌مان قۆناغی پارساڵ له بری %42، % 49 به‌رز ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها، خه‌رجی ناوه‌نده‌كانی زانیاری و پرۆژه‌ی درێژخایه‌نه‌كان كاریگه‌ریی نه‌رێنی كردۆته سه‌ر قازانجی كۆمپانیاكه.
ئه‌و كارانه‌ی له پاش سه‌عاتی داخستنی بۆرسە له به‌شه‌كانی فه‌یسبووك ده‌كرێن، نزیكه‌ی %2.5 به‌های له‌ده‌ست داوه و بۆ هه‌ر به‌شێكی 82.52 دۆلار هاتۆتهدواوه.