Hamdi Yıldız
01 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی دووەم 2021
ریاز – AA
سعوودیه سێ ملیار دۆلاری بۆ هه‌ریه‌ك له میسر و پاکستان خه‌واندووه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فەرمی سعوودیه له زاری وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاوی کردووەتەوە "شانشنین (سعوودیە) له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌وه دێت كه له قۆناغی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ هاوكاری یه‌ده‌گی دراوی وڵاتانی خاوه‌ن پێویستی ده‌كات".
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و میانه‌یه‌دا، سعوودیه سێ ملیار دۆلاری بۆ بانكی ناوه‌ندیی میسر دابین كردووه و ماوه‌ی دانه‌وه‌ی دوو ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار كه پێشتر به‌و بانكه‌ی دابوو درێژ كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌بێ چوونه ناو ورده‌كاریی زیاتره‌وه ئاماژه به‌وه دراوه سعوودیه به مه‌به‌ستی راگرتنی هاوسه‌نگی پێدانهوهكانی پاكستان له‌گه‌ڵ پێدانی بڕی یه‌ك ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئابووریی بازرگانی هه‌روه‌ها بڕی سێ ملیار دۆلاری داوه‌ته بانكی ناوه‌ندیی پاكستان.