Mahmut Ahmet Yeles
10 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2021
گیره‌سون – AA
به‌هۆی ئه‌و بارانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی گیره‌سون'ی گرتووه‌ته‌وه، ره‌نێوهێنه‌رانی بندوق ناتوانن بندوقه رهنێوهێندراوهكانیان له‌و ناوچانه وشك بكه‌نه‌وه و به‌مه‌به‌ستی وشككردنه‌وه‌ی بندوقه لێكراوه‌كان روویان كردووه‌ته شارۆچكه‌ی شهبینكاراهیسار كه ده‌كه‌وێته سنووری كارگێڕی پارێزگای سیواس.
به‌هۆی باران بارین و ههوراویبوونی ئاسمان له سه‌ره‌تای ئابه‌وه، كاره‌كانی وشككردنی بندوق له گیره‌سون سه‌خت بووه. ژماره‌یه‌كی زۆر له ره‌نێوهێنه‌رانی بندوق به‌مه‌به‌ستی وشككردنه‌وه‌ی به‌روبوومه‌كه‌یان روویان له شارۆچكه‌ی شهبینكاراهیسار كردووه كه نزیكه‌ی ١١٠ كیلۆمه‌تر له گیرهسونهوه دووره.
شهبینكاراهیسار به پێچه‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی گیره‌سون وشكه و پله‌كانی گه‌رمی له‌وێ به‌رزن و زۆربه‌ی رۆژان خۆرهه‌تاوه. رهنێوهێنهران له شوێنه به‌تاڵه‌كانی شارۆچكه‌كه بندوقهكانیان له‌به‌رهه‌تاو هه‌ڵخستوون.
رهنێوهێنهران كه شه‌وان له‌نێو ئۆتۆمبێل و له‌ژێر خێوه‌تدا ده‌مێننه‌وه، ٢٤ كاتژمێر چاوه‌ڕوانی وشكبوونه‌وه‌ی بهروبوومهكانیان ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی شهبینكاراهیسار، شاهین یڵانجی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه به به‌راورد به ساڵانی رابردوو ئه‌مساڵ رهنێوهێنهری زیاتر روویان كردووه‌ته ئه‌وێ و گوتی: "به‌هۆی وشكی و به‌رزیی پله‌كانی گه‌رما له شارۆچكه‌كه‌مان تا چه‌ند رۆژێكی دیكه بندوقهكان به ته‌واوی وشك ده‌بنه‌وه. ده‌ڵێی ته‌واوی رێگا چۆڵه‌كان بندوق ڕێژ كراون. شوێنه چۆڵه‌كان و رێگاكان پڕ بوون له بندوق".
رهنێوهێنهر عه‌لائه‌دین یڵدز به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه نزیكه‌ی ٢٠ رۆژه له كه‌ناراوه‌كانی گیره‌سون باران ده‌بارێت و ئاسمان هه‌وراوییه گوتی: "لێره له ماوه‌ی سێ رۆژدا بندوق وشك ده‌بێته‌وه. كه‌ناراوه‌كان شێدارن و بۆ وشكبوونه‌وه‌ی بندوق باش نین. خه‌ڵكی ئێره باش مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، له بازاڕگاكانیش نزیكین. له كه‌ناراوه‌كان سه‌ر بندوقهكانمان داده‌پۆشی، به‌ڵام لێره پێویست به‌وه ناكا و هه‌وای ئێره زۆر خاوێنه".