Zana Natık Kerem
13 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2026
داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا گەیشتووەتە، یەک ملیار و ٩٥٧ ملیۆن و ١٢١ ھەزار دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا بە پشتبەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێڕاق (سۆمۆ) داھاتی فرۆشتنی نەوتی بۆ مانگی ئاداری ئەمساڵ بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی ئاداردا ھەناردەکراوە، ١٨ ملیۆن و ٦٠٤ ھەزار و ٩٥١ بەرمیلی نەوت بووە کە کۆی گشتی داھاتەکەیشی گەیشتووەتە، یەک ملیار و ٩٥٧ ملیۆن و ١٢١ ھەزار دۆلار.
داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا بەراورد بە مانگی شوبات بڕی چوار ملیار و ٨٥٧ ملیۆن و ٤٦٤ ھەزار کەمیکردووە.
لە مانگی شوباتدا وەزاراتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندبووە، بڕی ئەو نەوتەی کە لە مانگی شوباتدا ھەناردەکراوە، ٩٩ ملیۆن و ٨٧٢ ھەزار و ٢٢٠ بەرمیلی نەوت بووە کە کۆی گشتی داھاتەکەیشی گەیشتووەتە، شەش ملیار و ٨١٤ ملیۆن و ٥٨٥ ھەزار دۆلار.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە کە لە مانگی ئاداردا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ١٤ ملیۆن و ٥٦١ ھەزار و ٥٣٤ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراوی ھەرێمی کوردستان لە ڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، یەک ملیۆن و ٢٧١ ھەزار و ٢٠٠ بەرمیل بووە، ھەروەھا بڕی ھەناردەکراوی نەوتی کەرکووک لە ڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، دوو ملیۆن و ٧٧٢ ھەزار و ٢١٧ ھەزار بەرمیل بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە سێی مانگی ئاداری ڕابردووەوە، ھەناردەی نەوتی عێراق لە بەندەرەکانی باشووری ئەوە وڵاتەوە، بەھۆی داخستنی گەرووی ھورمزەوە وەستاوە.