Gülşen Çağatay
09 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
داخوازی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت رۆژانه پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه و له ٢٠٢٥دا ده‌گاته ١٠٥ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار بەرمیل.
به‌پێی راپۆرتی ٢٠٢٠ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه (IEA) سه‌باره‌ت به نه‌وت، كه قۆناغی ٢٠١٩-٢٠٢٥ ده‌گرێته‌وه و شیكاری بازاڕی نه‌وتی جیهانیی له‌خۆگرتووه له ئه‌مریكا، به‌ڕازیل، كه‌نه‌دا و گویانا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد ده‌كرێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) له ٢٠٢٥ه‌وه رۆژانه به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو بگه‌یه‌نێته ٣٠ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار به‌رمیل.
داخوازی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت له‌م قۆناغه‌دا، رۆژانه پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل زیاد ده‌كات و ده‌گاته ١٠٥ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل، هاوكات به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر پیشه‌سازی پێترۆكیمیایی له ئه‌مریكا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی كاریگه‌ری جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩ له شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵدا، نادیاری له داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت به‌رده‌وام بێت.
چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت مه‌ترسییه جیۆپۆلیتیكهكان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئه‌مریكا كاریگه‌ری له‌سه‌ر داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت دروست بكه‌ن.
به‌پێی راپۆرته‌كه، به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی جیۆپۆلیتیكه‌وه زیانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لیبیا، ئێران و ڤێنیزوێلا له ٢٠١٨ه‌وه تا ئێستا گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.