Deniz Çiçek Palabıyık,Ramal Abdullah Mahmood
14 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك رۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی ئاب له رێگای تێلێكۆنفڕانسهوه له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی توركیایه‌وه به ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتوون، كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر ١٦:٠٠ به كاتی توركیا و كاتژمێر ٠٩:٠٠ به كاتی نیویۆرك ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌مجۆره بەرات ئاڵبایراك بۆ یه‌كه‌مجار له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی له رێگای تێلێكۆنفڕانسهوه كۆده‌بێته‌وه و له دوای پێشهاته ئابوورییەكانی ئه‌م دواییه راسته‌وخۆ په‌یامی توركیا به وه‌به‌رهێنه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له تێلێكۆنفڕانسهكهدا، ٧٥٠ تا هەزار به‌شداربوو له سه‌رتاسه‌ری جیهان له سه‌روویانه‌وه ئه‌مریكا، ئه‌ورووپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماده‌بن.