ئابووری

ئێران نرخی نەوتی خاوی دابەزاند

ئێران ھەڵسەنگاندنی بۆ زیادبوونی خواستی نەوت لە بازاڕەکان و دابەزاندنی نرخی نەوت لەلایەن چەند وڵاتێکی دیکەی ھەناردەکار نەوت کرد و خۆیشی نرخی نەوتی خاوی دابەزاند.

Abdullah Shukur  | 13.08.2018 - نوێکردنەوە : 14.08.2018
ئێران نرخی نەوتی خاوی دابەزاند

Ankara
ئەنقەرە

ئێران ھەڵسەنگاندنی بۆ زیادبوونی خواستی نەوت لە بازاڕەکان و دابەزاندنی نرخی نەوت لەلایەن چەند وڵاتێکی دیکەی ھەناردەکار نەوت کرد و خۆیشی نرخی نەوتی خاوی دابەزاند.

بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی ئێران کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە بە ئاژانسی ئیرنای فەرمی ئێرانی راگەیاندووە کە وڵاتەکەی بڕیاری دابەزاندنی نرخی نەوتی خاوی دەرکردووە.

ئەو بەرپرسەی ئێران راشیگەیاندووە کە زیادبوونی خواستی نەوتی خاو و دابەزاندنی نرخی نەوت لەلایەن چەند وڵاتێکی دیکەی ھەناردەکار لەبەرچاو گیراوە و بەم پێیەش ئەوانیش بڕیاری دابەزاندنی نرخی نەوتیان دەرکردووە.

ئەو بەرپرسەی ئێران ھیچ زانیارییەکی لەبارەی رێژەی دابەزاندنی نرخەکە ئاشکرا نەکردووە ، بەڵام بەشێکی راگەیاندنەکانی ئەو وڵاتە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لەگەڵ دەستپێکی مانگی ئاب، ئێران ٦٠ تا ٨٠ سەنتی لە فرۆشتنی نرخی نەوت دابەزاندووە.

ئێران رۆژانە دوو ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل ھەناردە دەکات و نیوەی ئەم بڕەش بۆ وڵاتانی چین و ھیندستان دەنێرێت، ھاوکات سەدا ٢٥ی بۆ وڵاتانی ئەورووپا و بەشێکیش بۆ کۆریای باشوور و ژاپۆن ھەناردە دەکات.

بەھۆی ئەو سزایانەی کە بڕیارە ئەمریکا لە ٥ی تشرینی دووەم بەسەر نەوتی خاوی ئێران جێبەجێی بکات، کۆریای باشوور و ژاپۆن ھاووردەکردنی نەوتی خاویان لەو وڵاتە راگرتبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın