Hemn Baban
11 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2017
هه‌ولێر - AA
سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سیروان سیرینی ده‌ڵێت کە زه‌حمه‌ته ساڵی ئاینده پڕۆسه‌ی خوێندن له هه‌موو قوتابخانه‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌ست پێ بكاته‌وه و، ره‌خنه‌ش له حكوومه‌تی عێراق ده‌گرێت به‌وه‌ی بایه‌خی پێویست به په‌روه‌رده نادات، ده‌شڵێت کە له سه‌رووی 30 له‌سه‌دی عێراقییه‌كان نه‌خوێنده‌وارن و رێژه‌ی وازهێنان له خوێندن له هه‌ڵكشاندایه".
سیروان سیرینی ده‌ڵێت "ئه‌و قوتابییانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعش بوون پێویستییان به خولی راهێنان و دووباره تێكهڵكردنهوهیانه به كۆمه‌ڵگه".
سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سیروان سیرینی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن له سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا و به‌دیاریكراویش ئه‌وانه‌ی سه‌نته‌ری شاری مووسڵ ره‌شبینی خۆی نیشان ده‌دات و ده‌ڵێت "زه‌حمه‌ته له هه‌موو قوتابخانه‌كانی نه‌ینه‌وا و شاری مووسڵ به‌تایبه‌ت بۆ ساڵی ئاینده پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر وێران بوونی به‌شێكی زۆری قوتابخانه‌كان و هه‌روه‌ها نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانی خویان".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتی: "به‌ڵام ئێمه كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ین و له‌سه‌ر هێڵ به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كێشه‌یه بدۆزینه‌وه، ئێستا هه‌ندێك قوتابخانه له‌لای چه‌پی مووسڵ كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا بوودجه‌ی ته‌واو له به‌رده‌ستدا نییه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی قوتابخانه‌كان كه به‌هۆی كرده سه‌ربازییه‌كانه‌وه زیانییان پێ گه‌یشتووه، بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكه‌ین و هاوكاریی دارایی عێراق ببن بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه و دروستكردنی قوتابخانه‌ی دیكه‌ش".
سیرینی هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت كه ره‌وشی په‌روه‌رده و فێركردن له عێراقدا له بارودۆخێكی خراپدایه و یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانیشی گرنگی نه‌دانی حكوومه‌تی عێراقه به‌م كه‌رته، له‌و باره‌یه‌وه روونی ده‌كاته‌وه "عێراق به گشتی له بواری په‌روه‌رده زۆر خراپه به‌داخه‌وه. له ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو حكوومه‌تی عێراق رێژه‌ی زیاتر له 25 له‌سه‌دی بوودجه‌ی گشتیی وڵاتی بۆ بواری په‌روه‌رده و خوێندن ته‌رخانكردبوو كه ئه‌وێ كات دانیشتوانی عێراق چوار تا پێنج ملیۆن كه‌س بوون، به‌ڵام ئێستا كه دانیشتوانی عێراق له سه‌رووی 35 ملیۆن كه‌سه‌وه ده‌بن به هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ته‌نها رێژه‌ی 7 له‌سه‌دی بوودجه‌ی گشتییان بۆ ته‌رخان كراوه، ئیدی نازانیین وڵاتێكی وێرانی وه‌كو عێراق چۆن ده‌توانێت به‌مشێوه‌یه بواری په‌روه‌رده و فێركردنی به‌ره‌و پێشه‌وه ببات".
ده‌رباره‌ی پێویستیی عێراق به بینای قوتابخانه كه هێشتا به‌شێكی زۆری قوتابخانه‌كان زیاتر له یه‌ك ده‌وامییان تێدا ده‌كرێت، سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن ئاشكرای كرد "عێراق ئه‌مڕۆ پێویستی به 23 هه‌زار قوتابخانه هه‌یه، پارساڵ پاره‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه بۆ چاپكردنی په‌رتووكه‌كانی خوێندن، ئێستاش ئه‌و كێشه‌یه به‌رده‌وامه و ئێمه له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و هه‌روه‌ها لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییەکانی ئێمه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نیازیان وایه كتێبی پرۆگرامه‌كانی به ره‌ش و سپی هه‌ندێك كتێب چاپ بكه‌ن، ئه‌مه‌ش دوای كه‌مكردنه‌وه‌یان، جا نازانم چۆن ده‌توانیین به تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌دا موژده‌ی ئه‌وه بده‌ین كه ساڵی داهاتوو قوتابخانه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا به گشتی ده‌كرێنه‌وه".
سیروان سیرینی له باره‌ی رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری و وازهێنانی قوتابیان له قوتابخانه و خوێندن ئاماژه‌ی بۆ رێژه‌یه‌كی زۆر كرد و گوتیشی ئه‌و رێژه‌یه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، ناوبراو له‌و رووه‌وه گوتی: "رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری له عێراق له سه‌رووی 30 له‌سه‌دی دانیشتووانی وڵاته‌وه ده‌بن، وازهێنان و ده‌رچوون له قوتابخانه زۆرن و له زیادبوونیشدان، ئه‌مه‌ش گرفتێكی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه، هۆكاری ئه‌و وازهێنانانهش زۆرن له نێویاندا ده‌ستوه‌ردانی لایه‌نی ئایینی و تایفی له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن، هه‌روه‌ها هێرش بردنه سه‌ر قوتابخانه و كارگێڕان و مامۆستایانی قوتابخانه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له لایه‌نه باڵا ده‌سته‌كانه‌وه به زه‌بری هێز و چه‌ك، له‌گه‌ڵ بایه‌خ نه‌دانی حكوومه‌تی عێراق به كه‌رتی په‌روه‌رده، هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردانی كه‌سانی نا پسپۆڕ، هه‌روه‌ها ده‌ستوه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی قه‌زا و ناحیه‌كان بۆ بواری په‌روه‌رده، له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی په‌روه‌رده له بواری هه‌ڵبژاردنه‌كان و هۆكاری دیكه‌ش".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری گۆڕینی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن سه‌رۆكی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و فێكردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سیروان سیرینی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئێستا فشارمان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی پرۆگرامه‌كان بێته ئاواره و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین كۆنفڕانس و پلان هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر لایه‌نی په‌روه‌رده بكه‌ین و ئه‌م پرۆگرامانه بگۆڕدرێن، ئه‌مه‌ش ده‌بێت له شێوه‌ی ریفۆرم بێت و بۆ قوڵكردنی پێكه‌وه‌ژیانی زیاتره له نێوان پێكهاته‌كانی عێراق".
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌و قوتابییانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعشدابوون پێویستییان به خول و راهێنانه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگه و بۆ دۆخی جاران و ئه‌وه‌ی داعش پێی گوتوون و فێری كردوون له‌و شتانه‌ی زیانی بۆ په‌روه‌رده هه‌یه نه‌هێڵدرێن.