شەقڵاوە .. کێڵانی زەوی بە گاجووت
جووتیارێکی شارەدێی بالیسانی سەر بە قەزای شەقڵاوە لە سنووری پارێزگای ھەولێر، تا ئێستا بە گاجووت زەوی قەدپاڵی شاخ و چیاکانی بالیسان دەکێڵێت، ئەو دەڵێت بەھۆی سەختی ڕێگای زەوییەکەیەوە، پەنای بردووەتە بەر گاجووت بۆ کێڵانی زەوییەکەی.